حكومەتی عێراق بڕێك پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان دەكات
نوچهنێت
ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی نیسانی 2023 لێدوانەكەی شاخەوان عەبدوڵای بڵاوكردووتەوە كە ئاشكرای كردووە، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕێك پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دیاری دەكرێت. جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی دەكاتەوە كە سەرچاوەی داهاتی هەرێم نەوت بوو كە ئەویش ماوەیەكە وەستاوە.
شاخەوان عەبدوڵا باس لەوەیش دەكات ئەو هەوڵەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ئەنجامی پەیوەندییەكی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەكرد، بەڵام زیاتر لە سێ هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی كە بە "دادگەكەی پاریس"دەناسرێت وەستاوە. لە چواری ئەم مانگە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی رێككەوتنێكی نوێیان ئەنجام دا، بەڵام تا ئێستا هەناردەی نەوت وەستاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment