وەزيرى بەرگرى توركيا: كێشەمان لەگەڵ هيچ نەتەوەيەك نييە تورکیە

نوچەنێت

وه‌زيرى به‌رگريى توركيا سه‌باره‌ت به‌ بوونى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌ له‌ سووريا ده‌‌ڵێت، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌ن و نه‌ته‌وه‌ و ئاينێك كێشه‌مان نييه‌، ته‌نيا ئامانجمان ئه‌م رێكخراوانه‌يه‌ له‌هه‌ر شوێنێكى ئه‌م دنيايه‌بن ئامانجى ئێمه‌ ئه‌و شوێنه‌يه‌."

شه‌ممه‌ (15/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (يه‌نى شه‌فەق) بڵاويكرده‌وه‌، خڵوسى ئه‌كار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا سه‌باره‌ت به‌ ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى رايگه‌ياند، "هه‌موو بنكەكانى پەكەكە له‌ عێراق له‌ناو ده‌به‌ين، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پێداگيرين، هه‌ركه‌سێك له‌پشت ئه‌مانه‌بێت بۆ ئێمه‌ گرينگ نييه‌ هه‌ليكۆپته‌ر ياخود فرۆكه‌و هاوكارى دارايى ئه‌م رێكخراوانه‌ بكه‌ن گرينگ نييه‌، لاى ئێمه‌ پاراستى ئاسايشى سنوره‌كانمان و ئه‌و (85) مليۆن هاووڵاتيانمانن كه‌ نزيكه‌ى (40) ساڵه‌ گيرۆده‌ى ئازاربوونه‌ به‌ده‌ستى ئه‌م كەسانە، هيچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ئێمه‌ بڵێت بوه‌ستن." 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى (14)ى ئايار ئه‌مانه‌ى گوتى، "بۆئێمه‌ ئه‌وه‌ى گرينگه‌ دوورى نێوان نەيارەكانمان و ئێمه‌يه‌، ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ببينين كه‌ هاوكارى و پشتگيرى و گوێى خۆيانداوه‌ته‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ كه‌ له‌ ژێره‌وه‌ به‌هاوبه‌شى كاريان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ دوورين ئه‌وانه‌ بۆ ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین