سەرۆک وەزیرانى ئيتاڵيا بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان: بەردەوام دەبین لە پشتگیرکردنى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە ڕۆماى یایتەختى ئیاڵیا لەگەڵ جۆرجيا مێلۆنى کۆبووە. سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە ڕیدەگەیێنێت، ئیتاڵیا پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان فراوانتر دەکات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13/نیسان/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆما، له‌ ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن خاتوو جۆرجيا مێلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتالياوه‌، پێشوازى لێكرا.

لە ڕاگەیێندراوێکدا هاتووە، له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى‌ "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌."

سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا، پشتگيريى وڵاتەکەى "بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به‌ جێى بايه‌خ و گرنگيى ئيتاليا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین