عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر كەوتنی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت، كەسێكی نزیك لە سەدام حوسێن سەرۆكی ئەو كاتی عێراق، لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت هەندێك زانیاری نوێ ئاشكرادەكات و دەڵێ‌، "ئەو كاتەی پەیكەرەكەی سەدام لە گۆڕەپانی فیردۆس كەوت، خۆی لەوێ بوو".

ئەمڕۆ نۆی نیسانی 2023 یادی كەوتنی رژێمی بەعس لە عێراق دەكرێتەوە، كەسێكی نزیك لە سەدام كە بە "خانەنشین" وەسف كراوە و ناوی ئاشكرا نەكراوە بۆ شەرق ئەوسەت باس لەوە دەكات، ئەو كاتەی پەیكەرەكەی سەدام لە لایەن خەڵك و هێزەكانی ئەمریكا خراوەتە خوارەوە، خۆی لەوێ بووە و سەیری رووداوەكانی كردووە، دەشڵێ‌، "ئەو ئێوارە لە بارەگایەكی نهێنی نزیك یەكەم پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی دژی ئەمریكییەكان رێكخست، بۆیە چەند شوێنێكی هێزەكانی ئەمریكا لەدەوروبەری مزگەوتی ئەبوحەنیفە نعمان لە ئەعزەمیە كرانە ئامانج". 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە بێت ئەو هێزەی لەگەڵ سەدام بووە" فیدائییەكان" بوون، تەنانەت دەشڵێ‌، "خەریك بوو سەدام خۆی بەشداری لە هێرشەكە بكات، بەڵام یاوەرەكانی نەیانهێشت".

رۆژی دواتر سەدام بەرەو هیت و دواتر بەرەو فەلوجە رۆیشتووە، لەوێ بە ئامادەبوونی قوسەی كوڕی و بەرپرسانی تری ئەمنی و حزبی كۆبوونەوەیەكی كرتووە و داوای كردووە هێزەكانی ئەمریكا بخرێنە بۆسەوە، دواتر گەڕاوەتەوە بەغدا و لەوێ‌ ملیۆنێك و 250 هەزار دۆلاری لە ژمێریاری دیوانی سەرۆكایەتی وەرگرتووە، بە ئامانجی ئەوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا رێكبخات.

لە مانگی ئاداری 2003 هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا هێرشیان كردە سەر عێراق و لە نۆی نیسانی هەمان ساڵ، رژێمی بەعس كە سەدام سەرۆكایەتی دەكرد رووخا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین