تاران و ریاز دوای حەوت ساڵ راگەیەنراوی هاوبەشیان واژۆ دەکەن ئێران

نوچەنێت:

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە، لە یەکەم دیداریاندا دوای حەوت ساڵ، لە پەکین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان واژۆ کرد و هەندێ پرسی دوولایەنەیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ی نیسان/2023)، لەم دیدارەدا بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان ئێران و سعودیە لەلایەن حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و فەیسەڵ بن فەرحان، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی چین واژۆ کرا.

راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەردوولا لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەی هەردوووڵات لە ریاز و تاران و کونسوڵخانەی ئەو دوو وڵاتە لە جددە و مەشهەد رێککەوتوون.

هەروەها، بە پشتبەستن بەم بەیاننامەیە، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی پێویست لەنێوان شاندە تەکنیکیەکان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رێگاکانی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و گەشتە هاوبەشەکانی شاندە فەرمییەکان و کەرتی تایبەت، و ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە، لەوانەش ڤیزەی عومرە، بەردەوام بن.

 

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین