بە درۆن هێرشكرایە سەر وەزارەتی بەرگريی ئێران ئێران

نوچه‌نێت

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاشكرای دەكات شەوی رابردوو، بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەتە سەر دامەزراوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان، "بەڵام هیچ زیانی نەبووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی نیسانی 2023 ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، شەوی رابردوو كۆمەڵگەیەكی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان بە ناوی "ئەمیرولموئمنین" بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی "بچووك" هێرشی كراوەتە سەر و بەڵام لە كاتی نزیكبوونەوەی لە كۆمەڵگەكە بە هۆی سیستەمی بەرگرییەوە خراوەتە خوارەوە.

ئاژانسەكە دەڵێ‌، "بەهۆی ئەوەی هێرشەكە شكستی خواردووە، بۆیە زیان بە كۆمەڵگاكە نەكەوتووە". تا ئێستا جگەلەو زانیارییانەی ئاژانسە ئێرانییەكە هیچ لایەنێكی تر زانیاری لەسەر هێرشەكە بڵاونەكردووەتەوە.

پێشتر لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوو، وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، كە بە چەند فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەتە سەر دامەزراوەیەكی سەربازی لە ئەسفەهان ، بەڵام ئەوانیش خراونەتە خوارەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین