ئێران: لە پشووی نەورۆز لە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە ئێران

نوچەنێت

فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران رایدەگەیەنێت، لانیکەم "٥٠٠ کەس" لە رووداوەکانی نەورۆز لەسەر رێگاکانی ئێران تا رۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگ گیانیان لەدەستداوە. 

ئەحمەدرەزا رادان، فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە رووداوەکانی نەورۆزدا گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت، ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە هەمان ماوەی نەورۆزی ساڵی رابردوو" "کەمبووە".

ئەحمەدرەزا رەدان دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند: ژمارەی گەشتەکانی نەورۆز لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

بەڵام شارەزایان بێ کوالیتی ئۆتۆمبێلەکان و دۆخی خراپی رێگاوبانەکانی ئێران بە یەکێک لە هۆکارەکانی رووداوی رێگاوبان دەزانن.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی ٢٤٦ رۆژی یەکەمی ساڵی رابردوودا بڵاوکرایەوە، لە ئێران لە هەر کاتژمێرێکدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.

سەرچاوە: RFI

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین