لە ئێران ساڵی رابردوو 628 بەلووچ کوژراون
نوچەنێت
راپۆرتێکی ساڵانەی گروپێکی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت، کە لانیکەم ٦٢٨ هاوڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠١ (٢١-٣-٢٠٢٢ تاکو ٢١-٣ ٢٠٢٣) بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی گروپی هەواڵی «حال وش» کە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی هاوڵاتیانی بەلووچ لە ئێران تۆمار دەکات، رایگەیاند: لانیکەم ١٨٢ هاوڵاتی بەلووچ لە سێدارە دراون، ١٦٧ هاوڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ئەمنییەکانی حکومەت، ٨٢ هاوڵاتی لە گواستنەوەی سوتەمەنی قاچاخ، ٧٦ هاوڵاتی بە دەستی "چەکدارە نەناسراوەکان" و ١٢١ هاوڵاتی لە "هەینی خوێناوی" لە زاهیدان و خاش کوژراون.
راپۆرتی ساڵانەی «حال وش» ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لانیکەم ١٨٢ هاوڵاتی بەلووچ لە ٢٣ زیندانی ئێران لە ساڵی رابردوو لە سێدارە دراون. 81%ی ئەم کەسانە بەهۆی "تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە" لە سێدارە دراون.
هەینی خوێناوی
بە دەستپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران و بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا، زاهیدان بوو بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەو ناڕەزایەتیانە.
کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم ناوچەیە زۆر جیاواز بووە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە. پایتەختی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ٨ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوودا شایەتحاڵی رووداوێک بوو کە بە "هەینی خوێناوی" ناسراوە.
هێزەکانی حکومەت لانیکەم سەد نوێژخوێنی بەلووچیان لە دەوروبەری مزگەوتی مەکی زاهیدان کوشت و لانیکەم ٤٠٠ کەسی دیکەشیان بە گوللەی جەنگی بریندار کرد.
ماوەیەکی کەم دوای ئەم رووداوە، هێزە ئەم کۆماری ئیسلامی لە شاری خاش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و لانیکەم ١٨ هاوڵاتی بەلوچیان کوشت.
سەرچاوە: العربیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment