لە سوریا هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (24/ئادار/2023) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویكردەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندووە ئاشكرایكرد، لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمەریكا بەڵێندەرێك كوژراو پێنج سەرباز و بەڵێندەرێكی تریش تر برینداربوون.
سەبارەت بە لایەنی ئەنجامدەر بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، گومان دەكرێت ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە سووریا ئەنجام درابێت، كە فەرمانبەرانی ئەمەریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا تێیدا دەمێننەوە.
سەبارەت بەو بۆردوومانە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی وڵاتەكەی مۆڵەتی داوە لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا وەڵامی هێزەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بدەینەوە.
وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، وەك سەرۆك بایدن روونیكردۆتەوە بۆ پارێزگاری لەگەلەكەمان هەموو رێكارێكی پێویست دەگرینە، ئێمە هەمیشە ئەو كات و شوێنە دیاری دەكەین، هەر گروپێك هێرش بكاتە سەر هێزەكانمان بە بێ تۆڵكردنەوە دەربازی نابێت.
لە (2014) ئەمەریكا چەند بنكەی سەربازی بۆ هێزەكانی لەو ناوچانە بە بەمەستی رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment