وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: سزاکان رەفتاری ئێرانی نەگۆڕیوە ئێران

نوچەنێت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا چاوی لە رێگاکانی بەهێزکردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانە، بەڵام دانی بەوەدانا، کە سزاکان رەفتاری ئێرانی بەو شێوەیە نەگۆڕیوە کە واشنتۆن دەیویست.

جنێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگ، لە دیدارێکدا لەگەڵ یاسادانەرانی ئەمریکا رایگەیاند: سزاکانمان بۆ سەر ئێران قەیرانێکی ئابووری راستەقینەی لە وڵاتەکەدا دروستکردووە، ئێرانیش بەهۆی سزاکانەوە لەژێر فشاری ئابووریی تونددا بووە؛ ئایا گەمارۆکان بووە هۆی گۆڕانکاری لە رەفتاردا؟ وەڵامەکە زۆر کەمترە لەوەی کە ئێمە بە شێوەیەکی ئایدیاڵ حەزمان لێیە.

 یێڵن سەبارەت بە هەڵسوکەوتە خوازراوەکانی واشنتۆن روونکردنەوەیەکی زیاتری نەخستۆتەڕوو، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا ئەمریکا بە هۆی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و هاوکارییە سەربازییەکانی تاران لەگەڵ مۆسکۆ لە شەڕی ئۆکرانیا سزای بەرفراوانی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

لە چەند مانگی رابردوودا ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا زیاتر کرد، بەهۆی ئەوەی "سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بۆ رووسیا ناردووە بۆ ئەوەی ژێرخانی مەدەنی و ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئۆکرانیا بکاتە ئامانج".

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین