بۆچی كچە بە ناوبانگەكانی عەرەب بە جلی كوردی دەركەوتن؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

لە ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ كۆمەڵێك كچە هونەرمەند و رۆژنامەنووسی عەرەب بە جلی كوردی دەركەوتن و هەندێك لە چالاكوانانی سۆشیال میدیا پێیانوایە هۆكارەكە بۆ جوانی جلی كوردی ئافرەتان دەگەڕێتەوە، كە سەرنجی ژنانی بیانی رادەکێشێ.

لە ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ لە سۆشیال میدیا كۆمەڵێك كچە عەرەب بینیران كە جلی كوردییان پۆشیوە و خۆشحاڵی خۆیان لە جەژنەكان و جوانی جلی كوردی دەربڕیوە.

لەوانە میس عەنبەر كە كچە گەنجێکی راگەیاندنكارە لە بواری ئافرەتان لە كەناڵی شەرقیە كار دەكات، بە بۆنەی رۆژی جلی كوردی كراسی كوردی پۆشیوە و بۆ هەوادارە عەرەبەكانی پێناسەی رۆژی جلی كوردی دەكات.

دواتر لە نەورۆز ئەكتەری بەناوبانگی سووری سۆلاف فواخرچی بینیرا، كە چەند وێنەیەكی خۆی  لە فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە، وێرای جەژنە پیرۆزەی نەورۆز، باسی لەوە كردووە جلەكانی لە لایەن هاوڕێیەكەیەوە بەناوی دنیا خەلیل لە سلێمانییەوە بۆی رەوانە كراوە. سۆلاف یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی سووریا و لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە.

دوای سۆلاف شەهد شەمەری شاعیری بەناوبانگی عێراقی بە جلی كوردی لە سەیرانگاكانی كوردستان بینرا و ئەوەی شەهدی جیا لەوانی تر جیا دەكردەوە، هاوسەرەكەشی لەگەڵ لە سەیران دەركەوتووە كە ئەویش جلی كوردی پۆشیوە.

تامیلا سینان یەكێكی ترە لە پێشكەشكارە بەناوبانگەكانی عەرەب، ئەویش وێنەخۆی بڵاوكردووەتەوە كە جلێكی كوردی سووری پۆشیوە، حەسنا مەتەر كە ژنە هونەرمەندێكی لبنانییە، وێنەیەكی خۆی بڵاوكردووەتەوە بە جلی كوردییەوە كراسەكەی ئاڵای كوردستان دەردەخات.

تامیلا سینان
شەهد شەمەری
حەسنا

 

سۆلاف
مەیس


 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین