ئيسرائيل بۆردوومانى فڕۆكەخانەى حەلەب دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى بەرگرى سووريا رايگەياند، سوپاى ئيسرائيل فڕۆكەخانەى حەلەبى نێودەوڵەتى بۆردوومان كردووە و زيانێكى زۆرى مادى پێگەياندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/ئادار2023) ماڵپەڕى (نۆرس پرێس) بڵاويكردەوە سەرچاوەيەكى سەربازى لە وەزارەتى بەرگرى سووريا رايگەياند، بەرەبەيانى ئەمڕۆ سوپاى ئيسرائيل بە مووشەك فڕۆكەخانەى حەلەبى بۆردوومان كردووە. 

سەبارەت بە زيانەكانيش سەرچاوەكە رايگەياند، زيانێكى زۆرى مادى بەر هەندێك شوێنى فڕۆكەخانەكە كەوتووە، بەڵام تا ئێستا هيچ سەرچاوەيەك باسى لە زيانە مرۆييەكان نەكردووە.

لە لايەكى ترەوە ئاژانسى سپۆتنيكى رووسى بڵاويكردەوە، هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى  و پاشكۆى سەربازى بووە. 

لە سەرەتاى ئەم مانگى جارێكى تر فڕۆكەكانى ئيسرائيل بۆردوومانى فڕۆكەخانەى حەلەبيان كردەوە، ئەوەش لە كاتێدا بوو، ماڵپەڕە ئيسرائيلييەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو هێرشانەى وڵاتەكەيان بۆ سەر بەشى نەيڕەبى پاشكۆى سەربازى ئەو فڕۆكەخانەيە بووە، كە بەگوتەى ماڵپەڕە ئيسرائيلييەكان بۆردوومانەكان لە ئەنجامى بەديكردنى جووڵەى هێزەكانى ئێران بووە.

لە سەرەتاى دەستپێكردنى جەنگى سووريا چەندين گرووپى چەكدارى سەر بە ئێران بۆ بەرگريكردن لە حكومەتى سووريا روويان لەم وڵاتە كردووە، تا ئێستا سوپاى ئيسرائيل بە بەردەوامى بە پاساوى ئەو گرووپانە بۆردوومانى سووريا دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین