واشنتن پۆست: هێزەكانی ئەمریكا نەخۆشيان بە ناو عێراقییەكان بڵاوكردووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی ئاشكرای دەكات ئەمریكا قەرەبووی سەربازەكانی دەكاتەوە، كە لە عێراق بە هۆی سووتانی پاشماوەی خاشاكى هێزەكانی ئەمریكا زیان بە تەندروستیان گەیشتووە. هەر رۆژنامەكە دەڵێ‌ بە هۆی هێزەكانی ئەمریكاوە عێراقییەكان تووشی چەندان نەخۆشی بوونە كە پێشتر لە وڵاتەكەیان بوونی نەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئاداری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونە دەكات، كە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی ئەنجامی داوە. لە راپۆرتەكە هاتووە حكومەتی ئەمریكا چەندان سەربازی دێرینی قەرەبووكردووەتەوە، گوایە بە هۆی سووتانی پاشماوەی زبڵ و خاشاكی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا زیانیان بەركەوتووە.

راپۆرتەكە تیشك دەخاتە سەر ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئەو ماوەیەی لە عێراق بوون رۆژانە لە نزیك بنكەكانیان زبڵ و خاشاكیان بە بڕێكی زۆر سووتاندووە، تا ئێستا بە وردی نازانرێت ئەوان چیان سووتاندووە، بەڵام بڕەكە زۆر بووە تەنیا لە بنكەی بەلەدی سەربە پارێزگای سەلاحەدین بڕی 150 تۆن خاشاك لە رۆژێكدا سووتێنراوە، هێزەكانی ئەمریكایش رۆژانە زیاتر لە 150 چاڵیان هەبووە بۆ سووتاندنی خاشاك.

راپۆرتەكە باس لەوەیش دەكات عێراقییەكان بە هۆی ئەو هەڵسوكەوتانەوە تووشی چەندان نەخۆشی بوون، وەك شێرپەنجەی سەر و قووڕگ، كە پێشتر لە وڵاتەكە بوونیان نەبوو، كەچی ئەمریكا قەرەبوویان ناكاتەوە. لە پوختەی راپۆرتەكەى واشنتن پۆست هاتووە، 7%ی سەربازانی ئەمریكا كە لە عێراق بۆ وڵاتەكەیان گەڕانەوە كێشەیان لە كۆئەندامی هەناسە هەبووە.

ئەمریكا و بڕیتانیا لە 20ی ئاداری 2003 هێرشیان كردە سەر عێراق و لە نۆی نیسانی هەمان ساڵ رژێمی بەعس لە عێراق كەوت 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین