توركیا دەچێتە قۆناغێكی نوێی هەڵبژاردنەكان
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
بڕیارە لە (14)ی مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی توركیا بەڕیوە بچێت، تا ئێستا توركیا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەم وڵاتە سەرجەم رێكارە پێویستەكانی ئەم پڕۆسەیە دیاریكراوە.
بڕیارە (14)ی مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكان بەڕیوە بچێت، پارتە سیاسییەكانی توركیا ململانێیەكی توندیانە، بە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری چەند هاوپەیمانییەكان پێكهاتووە.
تا ئێستا پێنج هاوپەیمانی بۆ كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری پێكهاتووە، كە هاوپەیمانی جمهور ئاكپارتی پێكی هێناوە، هاوپەیمانی ئومەت لە شەش پارتەكە پێكهاتووە، هاوپەیمانی ئاتا ئۆمێد ئۆزداغ، سەرۆكی پارتی سەركەوتن لەگەڵ چەند پارتێكی تر پێكیان هێناوە، هاوپەیمانی كار و ئازادی، پارتی دیموكراتی گەلان پێكی هێناوە.
بەهێزترین كێبڕكێ لەنێوان هاوپەیمانی جمهوور و میللەتە.
هاوپەیمانی جمهوور پێكهاتوو لە ئاكپارتی و پارتی نەتەوەیی، یەكێتی باڵا و ئازادی و بانگەواز پێكهاتووە، پاڵپشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكەن، هاوپەیمانی ئومەت لە شەش پارت پێكهاتووە، هەریەك لە جەهەپە و دیڤاپارت، ئی پارت، ئایندە، سەعادەت و پارتی دیموكرات پێكهاتووە، كاندیدی ئەو هاوپەیمانییە كەمال كلیچدار ئۆغلۆیە.
دەستپێكردنی رۆژمێری هەڵبژاردنەكان گرنگترین مێژووەكانی
لە (18)ی ئادار توركیا بە فەرمی دەچێتە ناو رۆژمێری هەڵبژاردنەكان، لەگەڵ دەستپێكردنی هاوپەیمانییەكان بە پڕۆسەی رادەستكردنی پڕۆتۆكۆڵی هاوپەیمانی بە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان، كە واژۆی سەركردەی پارتە بەشداربووەكان لەخۆی دەگرێت.
لە (19) ئادار پڕۆسەی پێشكەشكردنی كاندید بە سەرۆكایەتی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەستپێ دەكات، كە دواتر پڕۆسەی پشكنینی دۆسیەی كاندیدەكان دەستپێدەكات.
لە (23)ی ئادار كارەكانی پێشكەشكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە پارتە سیاسیەكان كۆتایی دێت و رۆژی (24)ی ئادار رۆژی كۆتایی دەبێت بۆ پێشكەشكردنی پڕۆتۆكۆڵی هاوپەیمانییەكان.
لە (31) ئادار لیستی كۆتایی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێتەوە و دەست بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەكرێت.
لە نۆی نیسان مۆڵەتی پارتە سیاسیەكان بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان بە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆتایی دێت.
لە (12)ی نیسان دڵنیایی تۆماری دەنگدەران لەناوخۆ ودەرەوە لەگەڵ دیاریكردنی شوێنی دەنگدان، كە دەنگدەر لەناوە دەنگی خۆی دەدات دەكرێتەوە.
لە (19)ی نیسان لیستی كۆتایی كاندیدانی پەرلەمان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاو دەكرێتەوە.
لە (27)ی نیسان پڕۆسەی دەنگدان لە لایەن هاووڵاتیە توركەكانی دەرەوەی وڵات لە كونسڵخانە و باڵیۆزخانەكان و دەروازە سنوورییەكان دەست پێدەكات و لە نۆی ئادار كۆتایی دێت.
لە (13)ی ئایار بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، لە كاتژمێر (18)ی ئێوارە توركیا دەچێتە قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن.
لە (14)ی ئایار دەست دەكرێت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی، لە كاتژمێر (23) و (59) خولەك بەكاتی توركیا ئەنجامی سەرەتایی رادەگەیێندرێت.
لە (28)ی ئایار ئەگەر هیچ كاندیدێك رێژەی (50+1) نەهێنا، ئەوە ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە دەچنەوە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان.
لە توركیا راپرسیەكان بایەخی تایبەتیان هەیە، بەڵام زۆربەی ئەو كۆمپانیایەی راپرسی ئەنجام دەدەن، یا سەر بە پارتە ركابەرەكانن، یاخود لەو پاراتە نزیكن.
كۆمپانیاكانی راپرسی لە پارتە سیاسیەكان نزیكن
بەگوێرەی ئەو پرسیانەی ئەنجام دراوە، ئەنجامەكانی جیاوازە، مستەفا شان، جیگری سەرۆكی پارتی دادوگەشەپێدان رایگەیاند، لە ماوەی ئەم هەفتەیە سێ بۆ چوار راپرسی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی ئەنجام دەدەن.
شان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، لە هەفتەی رابردوو راپرسییەكیان ئەنجام داوە، پارتەكەیان لە (41%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بەمەش لە كۆی گشتی هاوپەیمانی جمهور دەتوانێت لە (51%)ی دەنگەكان بەدەستهێنێت.
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتیشی، بەگوێرەی راپرسیەكان رێژی ئەو دەنگانەی ئەردۆغان بەدەستی دەهێنێت لە نێوان (53 بۆ 55%) دەبێت.
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی بوومەلەرزەكەش گوتی، ئەگەر كلیچدار ئۆغلۆ لە راپرسیەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەنگەكانی لە ئەردۆغان زیاتر بێنت، ئەوا ئەردۆغان دەتوانێت برینی بوومەلەرزەكان سارێژبكاتەوە كە بۆتە هۆكاری بەرزبوونەوەی دەنگەكانی كلیچدار ئۆغلۆ.
ئەو بەرپرسەی ئاكپارتی هەندێك راپرسی بە شتێكی وەهمی وەسف كردوو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە رووبەڕووی چەند شتێكی خەیاڵی دەبینەوە، لەسەرووی هەموویانەوە ئەو راپرسیانە وەك لێكۆڵینەوەی زانستی پێشكەش بكرێت، ئێمە لە هەڵیژاردنەكانی پێشوو ئەوەمان بینیووە، كە چۆن هەندێكیان گرەویان لەسەر ئەنجامەكانی ئەو راپرسیانە دەكرد، كە ئەگەر نەهاتە دی دەستبەرداری پێشەكەی خۆی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەكان هەڵە دەرچوون.
مستەفا شان ئاماژە بەوەش دەكات، لە هەڵبژاردنەكانی مانگی حوەزیرانی (2018) ئاكپارتی لە (42.56%) دەنگەكانی بەدەستهێنا، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە (11.10%) دەنگەكانی بەدەستهێنا، پارتی گەلی كۆماری لە پلەی سێیەم بوو لە پەرلەمان لە (22.65%) ئی پارتی هاوپەیمانی لە (9.96%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، پارتی دیموكراتی گەلان لە (11.70%)ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.
راپرسی كۆمپانیای (ئادا)
بەگوێرەی ئەو راپرسییەی كۆمپانیای (ئادا) لە رۆژانی (7 بۆ 10)ی ئەم مانگە ئەنجامی داوە، سێ هەزار و (121) كەس لە (77) ویلایەت بەشداری كردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا توانیویەتی رێژەی لە (53.7%)ی دەنگدەران بەدەست بهێنێت لە بەرانبەردا كەمال كلیچدار ئۆغلۆ رێژەی لە (46.3%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە پارتەكانیش بەگوێرەی راپرسیەكەی ئەو كۆپانیایە پارتی دادوگەشەپێدان لە (40.2%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، مەهەپە لە (7.1%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
پارتی گەلی كۆماری لە (24.2%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە، ئی پارت لە لە (7.2%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە، پارتی دیموكراتی گەلان لە (9.6%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
پارتی وڵات كە موڕەم ئینجە سەرۆكایەتی دەكات لە (4.6%) دەنگەكانی بەدەستهێنا، پارتی رەفاهی نوێ لە (2%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە، دیڤا پارتە لە (0.6%)ی دەنگەكان و سەعادەت لە (0.4%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
راپرسی كۆمپانیای گینار
بەگوێرەی راپرسییەكانی كۆپانیای گینار كە لە ئاكپارتییەوە نزییكە لە مانگی ئادار راپرسییەكی ئەنجام داوە سێ هەزار كەس بەشداریان كردووە، ئەنجامەكانی ئەو راپرسیە سەبارەت بە پارتەكانی توركیا لەگەڵ داتاكانی كۆمپانیای ئادا نزیكە.
بەگوێرەی ئەو راپرسیە ئاكپاتری لە (40.7%)ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت مەهەپە لە (7.6%)ی دەنگەكان پارتی گەلی كۆماری لە (23.1%) و ئی پارت لە (7%) و هەدەپە لە (10.8%)ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
سەبارەت بە پارتی وڵاتیش لە (4.7%)ی دەنگەكان و پارتی رەفاهی نوێ لە (1.4%)ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.
كۆمپانیای (ءئایا)
ئەو كۆمپانیایە لە جەهەپە نزیكە لە رۆژانی (6 بۆ 9)ی ئاداری ئەمساڵ راپرسیەكی ئەنجام داوە، بەگوێرەی داتاكانی ئەو راپرسیە ئاكپارتی لە (35.4%) مەهەپە لە (5.9%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
هەروەها جەهەپە لە (24.4%) و ئی پارت لە (10.3) و هەدەپە لە (10.2%) و پاراتی وڵات لە (5.6%)، پارتی رەفاهی نوێ (1.3%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، سەبارەت بە پارتی وڵاتیش بەرزترین رێژەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە گەیشتۆتە لە (5.6%).
سەبارەت بە دەنگ بەكوێ دەدەیت لە (40.8%) گوتوویانە دەنگ بە كلیچدار ئۆغلۆ دەدەین، لە (39.8%) گوتوویانە دەنگ بە ئەردۆغان دەدەین، لە هەمان كاتیش لە (12.8) دەنگیان نەداوە، لە (7%)یش خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە دەنگ بەكوێ دەدەین.
جەهەپە زیاتر لە دوو ملیۆن ئەندامی هەیە
سەبارەت بە پرسیاری سیاسی سەركەوتوو ئەردۆغان لە (10) پلەی یەكەمە لە (5.3)ی هێناوە، كلیچدار ئۆغلۆ (4.3)ی هێناوە، میراڵ ئەكشنار پلەی پێنجەمی لەدەستداوە، (3.7)ی بەدەستهێناوە.
كۆمپانیای (ORC) بۆ لێكۆڵینەوە
ئەو كۆمپانیایە لە ئی پارت نیزە لە رۆژانی (11 بۆ 15)ی ئەم مانگە راپرسیەكی ئەنجام داوە كە چوار هەزار و (540) كەس بەشدارییان كردووە، داتاكانی جیاوازن.
لەم راپرسیە ئاكپارتی بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە رێژەی دەنگەكانی گەیشتۆتە لە (28.3) مەهەپەی هاوپەیمانی رێژەی دەنگەكانی لە (6.3%)یە.
سەبارەت بە پارتی گەلی كۆماریش رێژەی دەنگەكانی لە (28.1%) ئی پارتیش رێژەی دەنگەكانی لە (11.7%) هەدەپەش رێژەی دەنگەكانی لە (9.3%)یە.پێچەوانەی راپرسییەكانی تر پارتی ئایندە كە ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە (2.5%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، دیڤا پارت، كە علی باباجان سەركردایەتی دەكات، لە (2%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ئەو راپرسییەی كۆمپانییەكی نزیك لە هاوپەیمانی ئومەت كە ئۆپۆزسیۆنە، ئەنجامی داوە، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، بە رێژەی لە (53.1%) ئەردۆغان لە (42.3%) موحەرەم ئینجە لە (3.1%)ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
ژمارەی ئەنجامی پارتەكانی هاوپەیمانی جمهور و ئومەت چەندن؟
بەگوێرەی دواین ئامار ئاكپارتی (11) ملیۆن و (240) هەزار هاونیشتیمانی ئەندامی ئاكپارتین، مەهەپە (464) هەزار ئەندامی هەیە، یەكێتی پارت (119) هەزار ئەندامی هەیە، ئەوەش واتا هاوپەیمانی جمهور (11) ملیۆن و (823) هەزار ئەندامی هەیە، بەبێ (بانگەوازی ئازاد) كە ئەویش (11) هەزار و (589) ئەندامی هەیە.
بەگوێرەی دواین ئامار پارتی گەلی كۆماری دوو ملیۆن و (369) هەزار ئەندامی هەیە" ئی پارت خاوەنی (617) هەزار ئەندامە" پارتی دیموكرا خاوەنی (364) هەزار ئەندامە، پارتی سەعادەت خاوەنی (265) هەزار ئەندامە، دیڤاپارت خاوەنی (177) ئەندامە، پارتی ئایندە خاوەنی (76) هەزار ئەندامە، بەمەش كۆی گشتی ئەندامانی هاوپەیمانی ئومەت دوو ملیۆن (868) هەزار كەسە.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment