ئێران بەهۆی سنووردارکردنی ئینتەرنێتەوە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات ئێران

نوچەنێت

بەپێی داتاکان ئێران لە ساڵی رابردوودا بە هۆی سنووردارکردن و فلتەرکردنی ئینتەرنێت، سەدان ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە و ئەم زیانەش کاریگەری لەسەر ژیانی ٧٢ میلیۆن ئێرانی هەبووە.

پەیمانگای ستاتیستای ئەڵمانی، پسپۆڕی داتاکانی بازاڕ و بەکاربردن، لە زاری کۆمپانیای تەکنەلۆجیای "Top 10.VPN"ەوە بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ ئێران دووەم وڵاتی جیهانە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی بلۆککردنی ئینتەرنێت.

بە پێی ئەم راپۆرتە، بلۆک و فلتەرکردنی ئینتەرنێت ٧٧٣ ملیۆن دۆلار، زیانی بەم وڵاتە گەیاندووە و ٧٢ ملیۆن کەسیش بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

دوای ناڕەزایەتی بەربڵاوی دژ بە حکومەت لە راپەڕینی ساڵی ٢٠٢٢، رێبەرانی ئێران دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار کرد. هەروەها سەرەڕای ئەو هۆشداری و راپۆرتانەی باسیان لە خەسارێکی گەورە بۆ ئابووری ئێران دەکرد، کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی لە سیاسەتی خۆیدا نەکردووە.

عیسا زارعپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری ئێران، لە وتووێژ لەگەڵ شەفقنا، رایگەیاند: ئامارەکانی سەرچاوە دەرەکییەکان لەم دۆسیەیەدا ناتوانرێت ئاماژەیان پێبکرێت و هیچ هەڵسەنگاندنێک لەم کەیسەدا نەبووە، بۆ ئەوەی بتوانین ئاماری ورد رابگەیەنین.

سەرچاوە: DW

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین