بوومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند کوردستانی

نوچەنێت

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای سلێمانی روویدا و هاونیشتمانییان دەڵێن، لە هەڵەبجە، خورماڵ و پێنجوێنیش هەستیان پێکردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/ئادار/ 2023) بوومەلەرزەیەك لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان ناوچەكانی پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند.

سەبارەت پلەی ئەو بوومەلەرزە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاكان بوومەلەرزەكە بە پێنج پلەی رێكختەربوو، هەروەك بوومەلەرزەكە سلێمانی، هەولێر، کەرکووک، کەلار، پێنجوێن، خورماڵ و دووکان و چەند ناوچەیەکی دیکەیش هەستیپێکراوە.

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان عێراق و ئێران روویدا و جگە لە دهۆک لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووکیش هەستیپێکراوە. 

سەبارەت بە زیانەكانی گوتەبێژی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەكانی عێراق دەشڵێت، "هێشتا نازانین زیانەکانی چین، بەڵام سەنتەری بوولەمەرزەکە لە ئێران بووە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین