ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بودجەی ئەمساڵ كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بكرێت. دوێنێ‌ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیێندراوێكی فەرمی ئاشكرای كرد، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت نووسیویەتی، "لەگەڵ بەردەوامبوونی ناكۆكییەكان، بودجەی گشتی عێراق تەواو كراوە، كە بە گەورەترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی عێراقدا". بەگوێرەی یاساكانی عێراق بودجەی گشتی دوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت و لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین