ئەمەریكا لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران رەت دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حوسێن ئەمیر عەبودللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ ئێران لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەگەڵ ئەمەریكا رێككەوتووین، لەبەرانبەر كۆشكی سپی رەتیكردەوە هیچ رێككەوتنێك كرابێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە  گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی لێدوانانەكانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان تاران و واشنتنی رەتكردەوە.

حوسێن لیهیان پێشتر رایگەیاند، لەگەڵ ئەمەریكا گەیشتووینەتە رێككەوتنی سەرەتایی، هیواخوازم بەم زووانە رێككەوتنەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردن، ئەگەر كارەكان بەو جۆرە بڕوات، لەو نزیكانە دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن.

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، لەلایەن ئێمەوە هەمووشتێك ئامادەیە، ئێستاش ئەمەریكا كار لەسەر هاوئاهەنگی تەكنیكی كۆتایی دەكات.

لەبەرانبەر ئەم لێدوانانە گوتەبێژی كۆشكی سپی سەرجەمیانی بە بێبنەما ناوبرد، جەخیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە  بەرپرسانی ئێرانی سڵ لە درووستكردنی ئەو جۆرە لێدوانانە ناكەنەوە، كە دەبێتەوە بانگەشەی بێبنەما، لە كۆتایش دەبێتە زیادبوونی نیگەرانی كەسوكاری سیاماك نمازی و عیماد شەرجی و موراد تەها باز.

تا ئێستا چەندین جار هەوڵی ءئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دراوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكانی ئازادكردنیان شكستیان هێناوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین