نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ قەیرانی ئاو هاوكاری عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جینین بلاسخات، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق رایگەیاند، عێراق نووشی قەیرانی راستەقینەی ئاو بووە، پێویستە هەموو لایەك بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە كاربكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/ئاداری/ 2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێكە لە كۆنفڕاسی عێراق بۆ پرسی كەش و هەوا، كە پارێزگای بەسڕە میوانداری دەكات. 

لە بەشێكی تری قسەكانی سەبارەت بە بایەخی ئەو كۆنفڕاسە ئاماژەی بەوە كرد، بوونی ئەو كۆنفڕاسە پێویستییەكی گرنگە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەكردنی قەیرانی ئاو لە عێراق، بۆیە پێویستە هەموولایەك بۆ دۆزیینەوەی چارەسەكردنی ئەو قەیرانە كاربكەن، چونكە ئەو كارە بەتەنیا ناكرێت. 

نێردەی نەتەوە یەكگرتووە گوتیشی، عێراق پێویستی بە رێكخراو و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان  و وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەیە. 

دەربارەی ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ بونیادنانی هاوبەشی، ئەوەی بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت ئەنجامی دەدات، چونكە ئێمە هاوبەشێكی گرنگین داوای گفتوگۆی كاراش دەكەین، هەروەك بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری تەنكیكی ئێستا لە دانوستاندن داین.

جینین ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە ئێستا لە رێگەی ژمارەیەك داینكردنی پێداویستی و پڕۆگرام هاوكاری عێراق دەكەن بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی گۆڕانكاری كەش و هەواو خۆگونجاندن لەگەڵی.

لە ساڵانی رابردوو بەهۆی كەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لایەن توركیاوە زۆربەی ناوچەكانی خوارووی عێراق رووبەڕووی وشكبوون بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین