فارس عیسا: ئەمڕۆ 400 ملیار دینارەكە دەگات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاندووە، رێكارییەكانی هەناردنی 400 ملیار دینارەكە تەواو بووە و پێشبینی دەكەن ئەمڕۆ پارەكە بە هەرێمی كوردستان بگات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئاداری 2023 فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا زانیاری ئەوەی بە رووداو داوە كە رێكارییەكانی ناردنی 400 ملیار دینارەكە تەواو بووە.

فارس عیسا دەڵێ‌، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دووجار بڕیاری ناردنی 400 ملیارەکەی داوە و دوایین جار بڕیاربووە لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراقی TBI بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت. رۆژی چوارشەممە، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دوایین واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کرد و هەندێک لە رێکارەکان مابوون تەواوکران. رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بانکی ناوەندی و TBI لەسەر هێڵ بووین بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و تەنانەت یەک کاژێر دەوامی TBIمان زیادکرد، بەڵام هەندێک رێکاری کەمی ماوە کە ئەمڕۆ کۆتایی پێدەهێنین و پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە پارەکە بگات."

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەوەیش ئاشكرا دەكات ئەمڕۆ شاندێكی تری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی  هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی  بەغدا دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین