سەرۆك حكومەتی لبنان داوای لێبوردن لە عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لبنان، پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی هاوتا عێراقییەكەی دەكات و داوای لێبوردنی لێدەكات لە رووداوی هێرشكردنە سەر قوتابیانی عێراقی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لبنانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئاداری 2023 نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا ئاشكرای كردووە، نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لبنان پەیوەندی بە سوودانی كردووە، ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لەو مامەڵە خراپەی كە لە لایەن پیاوانی ئەمنی لبنانەوە بەرانبەر بە قوتابیانی عێراق كراوە.

سەرۆك وەزیرانی لبنانی داوای لێبوردن لە عێراق دەكات و بەڵێن دەدات كە ئاستەنگەكانی بەردەم قوتابیە عێراقییەكان ناهێڵێ‌. لەبەرانبەردا سوودانیش دووپات لەسەر متمانەی خۆی بە حكومەتی لبنان دەكاتەوە.

چەند رۆژێك لەمەوبەر ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لە لایەن پیاوانی ئەمنی لبنانەوە، هەڕەشە لە قوتابییە عێراقییەكان دەكرێت كە بۆ مامەڵە سەردانی وەزارەتی پەروەردەی لبنانیان كردووە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین