ئیڤان جابرۆ كازمی تۆمەتبار دەكات
نوچهنێت
چەند رۆژێكە گرتە ڤیدیۆیەك لە عێراق مشتومڕی لەسەرە، ڤیدیۆكە بریتیە لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ ئیڤان جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەنجام دراوە. جابرۆ كە پێشتر لە كابینەكەی كازمی هەمان پۆستی هەبوو، باس لەوە دەكات هێزی چەكداری لە كەمپی ئاوارەكان بینیوە، بۆیە هاوپەیمانان و نەتەوە یەكگرتووەكانی ئاگادار كردووەتەوە.
ئەوانیش لەسەر ئەو پێشێلكارییە پەیوەندییان بە كازمی كردووە. ئەویش دواتر پەیوەندی ئیڤان كردووە و هەڕەشەی لێكردووە. ئیڤان دەڵێ، "ئێوارە بوو لە میوانداری بووین كازمی تەلەفۆنی بۆ كردم و گوتی تۆ لە بەردەم ئەمریكیەكان ئیحراجم دەكەی، بۆیە ئاگاداربە ئازارت دەدەم".
ئیڤان جابرۆ دەشڵێ، "زۆر بەو هەڕەشەیە كاریگەر بووم چونكە ئێمە زۆر دەبیستین كە ئافرەتان توندوتیژیان بەرانبەر دەكرێت و ئافرەتان دەچەوسێندرێنەوە، بەڵام وەزیری ئافرەت بیت و هەڕەشەت لێ بكرێت!".
زۆرێك لە ماڵپەڕە عێراقییەكان بە گومانەوە سەیری ئەو لێدوانەی ئیڤان جابرۆ دەكەن و پێیانوایە بە مەبەستی سیاسی كازمی تۆمەتبار دەكات، رۆژنامەنووسان چەند گرتە ڤیدیۆیەكی تری كۆنی ئیڤان بڵاو دەكەنەوە كە ستایشی كازمی دەكات و بە پشت و پەنای لێقەوماوان وەسفی دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment