كۆنگرێس كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە
نوچهنێت
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی ئاداری 2023 بڵاویكردووەتەوە، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پڕۆژە یاسای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا رەتكردووەتەوە.
321 ئەندام یاساكەیان رەتكردووەتەوە، لە بەرانبەردا 103 ئەندام پاڵپشتیان كردووە، هۆشداری ئەوەیش دراوە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا ئەمریكا و هاوپەیمانان رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر دەكاتەوە و دەرفەتی دروستبوونەوەیش بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەدات.
مات گایتس كە پڕۆژەكەی ئامادە كردووە، بۆئەوەی داوا لە سەرۆك جۆ بایدن بكرێت بڕیاری كشانەوەی هێزەكان بدات، داكۆكی لە پڕۆژەكەی خۆی كردووە و گوتویەتی، "900 سەربازی ئەمریكی رەوانەی دۆزەخێك كراون، پێناسەیەكیش بۆ سەركەوتن لەو شوێنەدا نییە".
لە هاوینی 2014 هێزەكانی ئەمریكا رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون، ژمارەیان نزیكەی هەزار سەرباز دەبێت، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لە ناوچەكە كشاندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment