ئاسایشی سلێمانی و نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی یەكتر تۆمەتبار دەكەن کوردستانی

نوچەنێت

نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی، لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات، گرووپێكی لە یاسا دەرچوو لە رێگەی هێزێكی چەكدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەك هەڵیانكوتاوەتە سەر باخی بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە گۆندی كێلەسپی لە بەرانبەردا ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هێزە بە فەرمانی دادوەر چووینە سەر ئەو باخە.

ئەمرۆ چوارشەممە (هەشتی/ ئادار/ 2023) نووسینگەی لاهور شێخ جەخگی بڵاوی كردەوە، "وەک ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووزەوە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی پەنای بردۆتە بەر یاسا و هەموو هەوڵێکیشی بەو ئاڕاستەیە بووە."

لە بەشێكی تری پەیامەكە هاتووە"ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە"

نووسنگەی لاهور شێخ جەخگی، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، “لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی."

سەبارەت بەو هەڵكوتانە سەر باخەكەی لاهور شێخ جەنگی ئاسایشی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی ئەو روونكردنەوە هاتووە، “‎دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر ‎چەند جێگا و باخێکی جیاواز لەسنووری سلێمانی کە کاری نایاسایی تێدادەکرێت و چەندین کەسی لە یاسا هەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە."

لە بەشێكی تری روونكردنەوە هاتووە، "‎پاش لێکۆڵینەوەی ورد، پاڵپشت بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاردرا سەرجەم ئەو باخ، شوێن و جێگایانەی کە بۆ مەرامی کاری نایاسایی، خراپەکاری و کۆکردنەوەی هێز لەدەرەوەی دامەزراوە فەرمییەكان بەکارهێنراوە دەستی بەسەردابگیرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین