سوپاسالاری ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات
نوچهنێت
ژەنەڕاڵ مارك میلی سەرۆكی دەستەی هاوبەشی ئەركانی هێزەكانی ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كردووە، دووپاتی لەسەر پێشكەوتنی ئۆپراسیۆنەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە كوردەكانی لە دژی داعش كردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە پێنجی ئاداری 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، مارك میلی سوپاسالاری ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە، بۆ ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی "هەسەدە" بەسەر بكاتەوە.
میلی بە رۆژنامەنووسە یاوەرەكانی راگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە كوردەكانیان لە بەرانبەر داعش پێشكەوتنێكی زۆریان بەدەست هێناوە، ئێستایش كۆششیان بۆ ئەوەیە بەردەوام رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شكست دابێت.
لە ئاداری 2019 هێزەكانی سووریای دیموكرات ناسراو بە هەسەدە، دوای سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە جەنگی باغووز لە نزیك سنووری عێراق بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان، رووخانی دەسەڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە سووریا راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment