گێژەلووكەیەكی سیاسی تر لە عێراق دەردەكەوێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای دەكات دوو مانگە ناكۆكییەكی توند لەنێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەستیپێكردووە، بۆیە هاوئاهەنگی نێوانیان كەمبووەتەوە. رۆژنامەكە دەشڵێ‌، "ئەمە سەرەتای گێژەلووكەیەكی سیاسییە".

ئەمڕۆ یەكشەممە پێنجی ئاداری 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی لە عێراق ئاشكرای كردووە، چەند ئاماژەیەك هەیە كە گێژەڵووكەیەكی سیاسی لە عێراق دەردەكەوێت، ئەمەیش بە هۆی گۆڕانی ئەو هاوكێشە سیاسیەی كە زەوینەی بۆ پێكهێنانی حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی دروست كردووە و لەگەڵ ئەگەرى گەڕانەوەی موقتەدا سەدر.

سەرچاوەكان دەڵێن بە لایەنی كەمەوە دوو مانگ دەبێت ناكۆكییەكی توند لەنێوان سوودانی و لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە. ئەوان ئێستا بە هاوئاهەنگی كارناكەن، بەڵكو لەبەرانبەر یەكتر كار لەسەر بردنەوە دەكەن. بە تایبەتی كە دەزانرێت سوودانی بە نیازە هەندێك لە وەزیرەكانی بگۆڕێت چونكە لە كارنوێنی "ئەدا" ئەوان رازی نییە.

ئەگەرچی پێشتر باس لەوە دەكرا سوودانی بە هۆی ناڕەزایی واشنتن ئەو وەزیرانە دەگۆڕێت، كەچی ئێستا سەرچاوەكان دەڵێن ئەو گۆڕانكارییەیش پەیوەندی بە ململانێی سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی نییە و تەنانەت كێبڕكێی لایەنە شیعەكان رێگەنادات حكومەتی سوودانی كارا و چالاك بێت. 

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو "2021" حكومەتی سوودانی لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا و سوودانی كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەیە كە زۆرترین لایەنە شیعەكان لەخۆ دەگرێت جگە لە سەدر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین