ئەمریكا ژمارەی ئۆپراسیۆنەكانی لە دژی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا دەكات
نوچهنێت
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، لە مانگی شوبات لە عێراق و سووریا 48 ئۆپراسیۆنی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە هاوكاری هێزەكانی تری هاوپەیمانان ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ شەممە چواری ئاداری 2023 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، لە مانگی رابردوو "شوبات" 48 ئۆپراسیۆنیان بە هاوكاری هێزەكانی تری هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكان 22 تیرۆریست كوژراون و 25 كەسیش گیراون.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا روونی كردووەتەوە 33 ئۆپراسیۆن لە عێراق و 15 ئۆپراسیۆنەكەی تر لە سووریا ئەنجام دراون. ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكانیش ئەوە بووە رێگریی لە داعش بكرێت خەڵكی نوێ بخاتە ریزەكانی خۆیەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هاوینی 2014 دوای داگیركارییەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكهات، زیاتر لە 80 رێكخراو و دەوڵەت تێیدا بەشدارن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment