قائیمقامیه‌تی سلێمانی: لە یەک مانگدا (33) تۆن کەلوپەلى بەسەرچوو لەناوبراوە کوردستانی

نوچەنێت:

مانگى ڕابردوو بە هۆى سەرپێچى (48) شوێن لە سلێمانى داخراون، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى قائیمقامیه‌تی سلێمانی، زیاتر لە (33) تۆن کەلوپەلى بەسەرچوو لەناوبراون.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/ئادار/2023) قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی شوباتى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و دەڵێت، "(7) هەزار سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ (48) شوێنی داخستووه‌."

لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی ڕابردوو، "بەهۆی پابەندنەبون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (434) شوێن" ئاگادارکردۆتەوە، هەروەها "(48) شوێنیان داخستووه‌ و نۆ شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردۆته‌وه‌."

بەپێى ئامارەکەى قائیمقامیه‌تی سلێمانی، "له‌مانگی رابردوو زیاتر له‌ (33) تۆن و (337) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین