ئەمەریكا ترسی لە توركیا و رووسیا هەیە شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

هاوئاهەنگى ئەنقەرە و مۆسكۆ بۆ دروستكردنى ناوەندێكى گازى سروشتى لە توركيا مەترسى بۆ ئەمەريكا دروستكردووە.

بەگوێرەى راپۆرتێكى ناوەندى (پێشنيە نێوكانى رۆژهەڵات) جێبەجێكردنى ئەو پڕۆژەيە دەبێتە ناوەندێكى نوێ بۆ دياريكردنى گازى سروشتى و دابينكردنى هاوكارييەكان لە بواری وزە بۆ وڵاتانى ئەوروپا. 

رووسيا هەوڵەدەدات توركيا بكات ناوەندێك بۆ فرۆشتى گازەكەى بە ئەوروپا، بەوەش سزاكانى سەرى تێدەپەڕێنێت، ئەو هەنگاوەش وايكردووە هەندێك لە لايەنەكان باس لەوە بكەن، هەڵوێستەكانى توركيا دەبێتە هۆكارى ئەوەى رووسيا ئەو سزايانە تێپەڕێنێت، هەرچەندە توركيا لە بوارى گازى سروشتى و وزە و كەرتى گەشتيارى پێگەى زۆر لە رووسيا لاوازترە.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتە دروستكردنى هێڵەكانى گازى سروشتى و ژێرخانى پەيوەست لە توركيا بۆ خودى گازە، ئەوەش بە شێوەيەكى بنەڕەتى لەسەر حيسابى رووسيايە، بۆيە لێرەوە ئەو قەيرانە دارايى و ئابوورييەى توركيا نابێتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەكانی توركيا.

سەبارەت بە كاريگەرييەكانى بوومەلەرزەكەى باشوورى رۆژهەڵات و كەناراوەكانى دەرياى ناوەڕاست كاريگەرى لەسەر پاشەكشەى هێڵەكان لە باكوورى رۆژئاواى دەرياى رەش نابێت.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتە هيچ كەسێك ناتوانێت گرەنتى ئەوە بكات تێكدانى هێڵەكانى نۆرد ستريم لە دەرياى بەڵتيق لە بەشى توركيا لە هێڵەكانى گاز لە دەرياى ناوەڕاست دووبارە نەبێتەوە.

راپۆرتەكە ئاماژە بەو قەيرانەى نێوان توركيا لەگەڵ ئەمەريكا و وڵاتانى رۆژئاوا دەكات، كە دواى ئەوەى وڵاتانى ئەڵمانيا و فەڕەنسا و سويد و هۆڵندا و دانيماريك پاساوى هەڕەشەى ئەمنى چالاكى ديپلۆماسيان راگرت مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوە و سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا هەڵسەنگاندنى نەرێنيان بۆ ئەم وڵاتانە كردووە.

راپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە دەكرێت گريمانەى ئەو ئاڵۆزييە بكەن هەوڵە ديپلۆماسييەكان لەپێناو پاشەكشەى پەيوەندييەكانى نێوان ئەمەريكا و رووسيايە.

سەرەڕاى ئەوەش لەدواى جەنگى ئۆكراينا توركيا بەشێوەيەكى بەرچاو هەناردەى بۆ رووسيا زيادكردووە، بە رێژەيەكى زياتر گازى رووسى دەكڕێت.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین