ئێران له‌ عێراق به‌ دواى شوێنه‌وارى ساسانییه‌كان ده‌گه‌ڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پارێزگارى كرماشان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، ئێران و عێراق رێككه‌وتنیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئێران له‌ عێراق به‌دواى شوێنه‌وارى ساسانییه‌كان بگه‌ڕێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/شوبات/ 2023 داریۆش فه‌رمانى پارێزگارى كرماشان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، ئێران و عێراق رێككه‌وتنیان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى ئێران له‌ سێ پارێزگاى عێراق به‌دواى شارستانیه‌تى ساسانییه‌كان بگه‌ڕێن. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌یش رووبه‌رێكى فراوانه‌ له‌نێو خاكى ئێران و عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌ كرماشانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ تاقى كیسرا له‌ سه‌لمان پاكى عێراق. هه‌روه‌ها دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ عێراق و ئێران كارى گه‌ڕان ده‌كه‌ن.

ده‌وڵه‌تى ساسانى یان ئیمپراتۆرییه‌تى ساسانى مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌ده سه‌رەتاکانى زاینى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان ده‌ڵێن تا سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاینى درێژه‌ى كێشاوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین