رەوتی سەدر رەخنە لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حاكم زاملی سەركردە لە رەوتی سەدر رەخنەی لە هەوڵەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ هەمواكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان گرت.

ئەمڕۆ هەینی (24/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە حاكم زاملی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر لە وەڵامی عەبدولمەهدی كەربەلائی نووسیویەتی، نەخێر بۆ یەك بازنیەیی نەخێر بۆ لیستی داخراو.

كەربەلائی ئاماژە بەوە دەكات، مەرجەعییەتی ئایینی بۆچوونی وایە، هەڵبژاردن نە بە لیستی داخراو بێت و نە بە یەك بازنەیی بێت، چونكە لیستی داخراو رێگە لە دەنگدەران دەگرێت نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان هەڵبژێرن.

پێشتر هێزەكانی چوارچێوەی ئاوئاهەنگی داوایان كردووە بگەڕێنەوە میكانزمی سانت لیگۆ، كە پێشتر موقتەدا سەر رەتی كردۆتەوە دەستكاری ئەو یاسایە بكرێت، لەگەڵ ئەوەیە ئەو یاسای فرەبازنەیی وەك خۆی بمنێنێتەوە، براوە ئەو كەسە بێت زۆرترین دەنگی هێناوە.

بڕیار بوو دوێنێ پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی دانیشتنێك ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاكان، بەڵام دانیشتنەكە بۆ دووشەمەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی بەرنامە وەزارییەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە نێوان لایەنە سیاسییەكان كە لە (27) تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردرا و پەسند کرا، بەمشێوەیە دەبێت  تاوەکو (27) تشرینی یەكەم ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە كەركوكیشەوە بكرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین