كۆچى به‌لێشاوى هاووڵاتيان توركيا ده‌ترسێنێت شیکاری

نوچەنێت:

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

چه‌ند ساڵه‌ ئه‌و گوندنيشينانه‌ى له‌ توركيا ده‌ژيان هه‌مووى چۆڵكرا و گونده‌كانيان به‌جێهێشت، کە زۆربه‌يان به‌ره‌و شاره‌كان كۆچيانكرد، ئێستاكه‌ش به‌هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ى كە له‌ توركيا روويداوه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌لێشاو كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌ بۆ توركيا، له‌شاره‌كانى غازى عه‌نتاب و ئاديه‌مان و مه‌ره‌ش بێده‌نگييه‌كى زۆرى پێه‌وه‌ دياره‌ به‌تايبه‌تيش گۆشه‌گيركردنى هه‌تاى له‌ڕووى ئاساييشى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه‌ مه‌ترسييه‌كى جدديى و گه‌وره‌ دروست ده‌كات. 

بوومه‌له‌رزه‌كانى ناوه‌ندى مه‌ره‌ش به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى ديمۆگرافييان گۆرى، به‌تايبه‌تيش پارێزگاكانى مه‌ره‌ش و هه‌تاى و ئاديه‌مان به‌ڕوونى چۆڵى پێوه‌ ده‌بينرێت. له‌مه‌لاتياش ژماره‌يه‌كى زۆرى هاوڵاتيان ئه‌و شاره‌يان به‌جێهێشتووه‌. له‌ دياربه‌كرو شانڵ ئورفاو كليس و ئه‌ده‌نه‌ و عوسمانييه‌ ‌و ئێلازى له‌ ئێستادا جوله‌يه‌كى زۆرى كۆچكردن روويداوه‌.

دوای روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ره‌ش ناوچه‌كان به‌جێده‌هێڵدرێت. له‌پاش راگه‌ياندنه‌كه‌ى (ئافاد) كه‌ نزيكه‌ى (195) هه‌زارو (962) كه‌س ره‌وانه‌ى پارێزگاكانى تر كراون و ئێستاش ژماره‌كه‌ (200) هه‌زار كه‌سى تێپه‌راند له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ ئه‌و پاس و فرۆكه‌‌ ئه‌منيانه‌ى تيمه‌كانى گه‌ران و فرياگوزارى بۆ شوێنى بوومه‌له‌رزه‌ دەگواسته‌وه‌ و له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌يان هه‌مان پاس و فرۆكه‌ زۆربه‌ى هاولاتيانيان بۆ پارێزگاكانى تر گواستۆتەوه‌، ئه‌م گواستنه‌وانه‌ش تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌.

 به‌پێى لێدوانه‌كانى (ئافاد) كه‌ له‌ سۆشيال ميديادا بلأويده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ناتوان له شوٍێنى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ برۆن (ئافاد) و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان ده‌يان گوازنه‌وه‌. ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگريييه‌  و به‌ترێڵه‌ و رێگاى ئاوى ياخود كۆمپانياكانى پاس و فرۆكه‌ى مه‌ده‌نى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى (ئافاد) هاوڵاتيان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانى تر.

له‌لايه‌ن (THY) له‌م هه‌فته‌يه‌دا چه‌نده‌ها بليتى فرۆكه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتيان دراوه‌و له‌به‌ر زۆرى داواى بليت له‌ شاره‌كانى ئێلازاى و شانڵ ئورفا و ئه‌ده‌نه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌تايبه‌ت مه‌ره‌ش و هه‌تاى بليت نه‌ماوه‌، له‌ (20) شوبات رۆژى دووشه‌ممه‌ دووباره‌ له‌لايه‌ن (THY)ه‌وه‌ بليتى فرۆكه‌ بۆ هاوڵاتيان دابين ده‌كرێت بێ به‌رامبه‌ر. به‌كورتيش به‌ده‌ستهێنانى بليتى فرۆكه‌ له‌و شوێنانه‌ رۆز ئاسان نييه‌‌.

له‌ (14)ى شوبات، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، به‌هۆى روودانى بوومه‌له‌رزه‌ توانيومانه‌ نزيكه‌ى دوو مليۆن كه‌س بۆ پارێزگاكانى تر بگوازينه‌وه‌، ده‌توانين بڵێین له‌ ئێستادا ئه‌و ژماره‌يه‌ بۆ دوو ملیۆن و (200) هەزار كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌، له‌ناوه‌نده‌كانى ئه‌ديه‌مان و مه‌ره‌ش و هه‌تاى به‌ِشێوه‌يه‌كى به‌رچاو چۆڵكراوه‌. 

ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه‌، سێ شارى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌يى وێرانكرد له‌مانه‌ش مه‌ره‌ش و شارى سوتچو ئيمام له‌ئێستادا خاپور بوونه‌، له‌و شوێنانه‌ كه‌س نازانى ئێره‌ چ شوێنێك و چييه‌. شانڵ ئورفا و غازى عه‌نتاب زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه‌ به‌مه‌ش قه‌ڵاى غازى عه‌نتابيش زۆربه‌ى رووخاوه‌ به‌ڵام ده‌بێت چاوێكيشمان له‌سه‌ر هه‌تاى بێت چونكه‌ هه‌تاى شارێكى ميحوه‌رييه‌ له‌و شاره‌دا ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ په‌نابه‌رى سوورى لێيه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رێت زۆربه‌ى شاره‌كه‌ چۆڵبووه‌ چونكه‌ هيچ چاره‌سه‌رێكى تريان نه‌ماوه‌، شه‌وان ئه‌و شاره‌ وه‌ك به‌فر سارده‌ ناتوانرێت له‌ژێر چادريش به‌رگه‌ بگرى." 

سەرچاوە: یەنی شەفەق

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین