رجەب تەیب ئەردۆغان پێشنیاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەكان رەت دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارتی توركیا پێشنیازی ژمارەیەك ئەندامانی پارتەكەی رەت كردۆتەوە، كە داوایان كرد بوو، كە لە (14)ی ئایارەوە بۆ (18)ی حوزەیران.

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ءئاڕتی) بڵاویكردەوە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەيەكدا لەگەڵ ئەندامانى پارتەكەى پێشنیاری دواخستنى هەڵبژاردنەكانى رەتكردۆتەوە، كە داوايانكردبوو هەڵبژاردنەكانی مانگی ئایار بۆ مانگی حوزەیران دوابخرێت، بەهۆی ئەوەیە هەندێك كێشە لە ئامادەكردنی لیستی دەنگدەران دروست دەبێت. 

هەروەك سەرۆكی توركیا ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی راسپاردووە تاوتوێی میكانزمێك بكەن بۆ ئەو هاووڵاتیانەی تۆماری دەنگدانیان لە ناوچەكانی بەر ئەو بوومەلەرزە كەوتوون، چونكە كاركردن لەناوچانە كە كاتێكی زۆری دەوێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكان پارتی دادوگەشەپێدان پێشنیاری كردووە هەڵبژاردنەكان بۆ (18)ی حوەزیران دوابخرێت، ئەوەش دەبێتە هۆكاری بێبەش بوونی (100) هەزار كەس لە دەنگدان، ئەگەریش هەڵبژاردنەكان درێژە بێتەوە بۆ گەڕی دووەم ئەوا لەگەڵ جەژنی قوربان تێكەڵ دەبێتەوە.

بڕیاریشە ئەردۆغان لەگەڵ دەولەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرست (مەهەپە) كە هاوپەیمانی پارتەكەیەتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكەن.

پێش بوومەلەرزەكان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، هەڵبژاردنەكان لە (14)ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەدوای بوومەلەرزەكەی شەشی ئەم مانگە، چاودێران پێشنبینی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكانیان دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین