ئیلهام عه‌لیێڤ: كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئیلهام عه‌لیێڤ لە کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئازەربایجان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌ركۆمارى ئازه‌ر‌بایجان كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنرداوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربایجان كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاڵوگۆڕى زیاترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت."

سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند "كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌لیێڤ، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ."

هەروەها لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ست به‌ دۆخى ناوچه‌كه‌ و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى"، تاوتوێ كران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین