سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سوودانى كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ میونشن به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ده‌یان سه‌رۆكى تر كۆنگره‌ى میونشن بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سوودانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17/ شوبات/2023 له‌ میونشن خولى 59 ى كۆنگره‌ى میونشن بۆ ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ. ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌ ئاماده‌بوونى  ده‌یان سه‌رۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌مساڵیش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شدارن.

فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى رووداوى راگه‌یاندووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سوودانى كۆده‌بنه‌وه‌، جیا له‌مه‌یش به‌گوێره‌ى پرۆتۆكۆلى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى 10 كۆبوونه‌وه‌ى تر ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین