سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گەیشتنى کاروانێکى دیکەى ڤاکیسن لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

مەسرور بارزانى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە تویتێکدا نووسیوویەتى، "گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆڕۆنا لە رێگەی حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی (43,800) ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت".

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ راستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە رێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان".

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، پێنجشەممەى ڕابردبوو یەکەم کاروانى ڤاکسینى  ئەسترازێنیكای بەریتانی گەیشتە بەغدا، کە پشکى هەرێمى کوردستان لەو بڕە ڤاکسینە (43) هەزار ژەمە ڤاکیسنە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین