سوودانى بۆ دووه‌م جار سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گه‌یشته‌ شارى میونشن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى میونشن بكات. ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانى سوودانى ده‌بێت كه‌ له‌ ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌نجام بدات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16/شوبات/2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى عێراقى گه‌یشته‌ شارى میونشن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى میونشن خولى 59 بكات.

ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانى سوودانى ده‌بێت له‌ ماوه‌ى مانگێكدا پێشتر له‌سه‌ر داواى ئه‌ڵمانیاى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كردبوو، كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كرد. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ بۆ به‌شداریكردنیه‌تى له‌ كۆنگره‌ى میونشن كه‌ له‌نێوان 17تا 19 ى ئه‌م مانگه‌ له‌و وڵاته‌، به‌ شدارى زیاتر له‌ 40 سه‌رۆكى دنیا و 90 وه‌زیر و چه‌ندان رێكخراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

كۆنگره‌ى میونشن به‌ گرنگترین سه‌كۆ داده‌نرێت بۆ تاوتوێكردنى سیاسه‌تى ئه‌منى دنیا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین