خامنەیی: پێویستە هەموو هەوڵەکانمان لەسەر مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت ئێران

نوچەنێت

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە بوونی "دوژمن" کردەوە و گوتی، "هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی "بەرگری" پێویستە".

رۆژی چوارشەممە ١٥ی فێبریوەری، عەلی خامنەیی، لەمیانەی لێدوانێکید ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان دەیانەوێت "زیان" بە پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی بگەیەنن و رایگەیاند "دەڵێن، بۆچی هەموو هەوڵەکانتان خستە سەر چەک؛ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و… هتد!! باشە! وەڵامەکە ئەوەیە، پێش هەموو شتێک پێویستە، وڵاتێک کە دوژمنی هەبێت بیر لە خۆی بکاتەوە. دوژمنمان هەیە، دەبێت بەرگریمان بەهێزتر بکەین".

لێدوانی خامنەیی سەبارەت بە "بەرگری" لە حاڵێکدایە، کە ناوبراو و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار "هەڕەشەیان" لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین