مه‌یخانه‌یه‌ك له‌ عێراق دۆزرایه‌وه‌ بۆ پێنج هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ئاژانسى فرانس پرێس له‌سه‌ر زارى شاره‌زایانى شوێنه‌وار ئاشكراى كردووه‌، مه‌یخانه‌یه‌ك له‌ عێراق دۆزراوه‌ته‌وه‌، مێژووه‌كه‌ى بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/شوبات/2023 ئاژانسى فرانس پرێس باس له‌و شوێنه‌واره‌ كۆنه‌ ده‌كات كه‌ له‌ شارى مێژووى "له‌گش"دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و شاره‌ مێژووییه‌یش ده‌كه‌وێته‌ شارى زیقارى باشوورى عێراق، کە شارێكى كۆن بووه‌ له‌ شارستانیه‌تى سۆمه‌رییه‌كان.

ئه‌و شوێنه‌واره‌ له‌ پایزى 2022 دۆزراوه‌ته‌وه‌، بریتییه‌ له‌ مه‌یخانه‌یه‌كى كۆن، 150 پارچه‌ ده‌فر و په‌رداخى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت شاره‌زیان ده‌ڵێن سیسته‌مى ساردكردنه‌وه‌یش بۆ پاراستنى خواردن و خواردنه‌وه‌كان له‌ مه‌یخانه‌كه‌ هه‌بووه‌. 

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس بێت، مێژووى ئه‌و مه‌یخانه‌یه‌ بۆ نزیكه‌ى سێ هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، شاره‌زایانى شوێنه‌وار باسیان له‌وه‌یش كردووه‌، سۆمه‌رییه‌كان زۆر حه‌زیان به‌ خواردنه‌وه‌ى بیره‌ هه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین