25 ملیۆن عێراقى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دیجیتاڵى DMC له‌ نوێترین داتا ئاشكراى كردووه‌ كه‌ 25 ملیۆن و 530 هه‌زار كه‌س له‌ عێراقییه‌كان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن و تیكتۆكیش زۆرترین به‌كارهێنه‌رى هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/ شوبات/2023 سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دیجیتاڵى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، به‌گوێره‌ى دوایین داتاى دامه‌زراوه‌ى وى ئار سۆشیال We are social و میلت ووته‌ر Meltwater زیاتر له‌ 25 ملیۆن و 530 هه‌زار كه‌س تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن، راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌كارهێنه‌رى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر كه‌م و زیاد ده‌كات و زانیارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

فه‌یسبووك:
17 ملیۆن و 950 هه‌زار كه‌س،  كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 900 هه‌زار كه‌س كه‌مى كردووه‌.
ئینستگرام:
14 ملیۆن كه‌س، به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س كه‌مى كردووه‌.
ماسنجه‌ر: 
15 ملیۆن و 100هه‌زار كه‌س، به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ملیۆنێك و 100 هه‌زار كه‌س كه‌مى كردووه‌.
سناب چات:
16 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س به‌ زیادبوونى دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س.
تویته‌ر:
دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌ زیادبوونى 600 هه‌زار كه‌س.
لینكدان:
ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س
تیك تۆك:
23 ملیۆن و 880 هه‌زار كه‌س. 
یوتیوب: 
24 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س.

سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دیجیتاڵى سه‌نته‌رێكى عێراقییه‌ و  به‌ دواداچوون بۆ سۆشیال میدیا ده‌كات و ساڵانه‌ راپۆرتی خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین