حكومه‌تى سوودانى هه‌ڵمه‌تێكى له‌ دژى مۆدیله‌كان ده‌ستپێكردووه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

له‌ ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندان كه‌س له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه‌ گیراون، گوایه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تى “ئاستنزم” بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ندێك له‌ ده‌ستگیراوه‌كان كچه‌ مۆدیلى به‌ناوبانگن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 13/شوبات/ 2023 سه‌جا ئه‌حمه‌د كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ هونه‌رمه‌ند و مۆدێل ره‌وانه‌ى زیندان كرا، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى بابه‌تى “ئاستنزم” له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ "سه‌لیقه‌ى گشتى" ناگونجێن. پێشتریش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (ئوم فه‌هد) و (عه‌سه‌ل حوسام) گیرا بوون، كه‌ ئه‌وانیش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق ناسراون، ته‌نانه‌ت عه‌سه‌ل بڕیارى دوو ساڵ گرتنى بۆ دراوه‌.

جگه‌ له‌و ئافره‌تانه‌یش چه‌ندان پیاوى تریش گیراون، كه‌ ئه‌وانیش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراون، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان به‌ ناوى “عه‌لى شه‌ریفى” له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نزیكه‌ وخۆى وه‌ك پیاوێكى ئاینى ده‌ناسێنێ.

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى دوێنێ راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى حكومه‌تى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ دادوه‌ريى عێراق روونى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ به‌ ماده‌ى 403 ى ياساى سزادان گیراون، چونكه‌ هه‌ندێك بابه‌تى “ئاستنزم” بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ “سه‌لیقه‌ى گشتى” ناگونجێت. كه‌چى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى حكومه‌تى سوودانى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ بووه‌ته‌وه‌ و چالاكوانان پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ "ده‌مكوتكردن" بۆیه‌ ئه‌وان به‌ پێویستى ده‌زانن به‌ر له‌ هه‌موو شتێك وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دادگا گوزارشتى "ئاستنزم" و "سه‌لیقه‌ى گشتى" پێناسه‌ بكات و روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین