داود ئۆغلۆ رەخنە لە گەياندنى هاوكارييەگان دەگرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (13/شوبات/2023) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ رايگەياند، پارتى ئايندە لە بەرەبەيانى دووشەممەوە چاودێرى دروواوەكان دەكات، رێنمايشمان دەركردەوە بارەگاكانى حزب بكرێن ناوەندى هەماهەنگى بۆ كۆكردنەوەى هاوكارييەكانيان و دابەشكردن و گەياندنيان بە شوێنەكان.
سەرۆكى پارتى ئايندە كە لەگەڵ خێزان و بەشێك لە سەركردەكانى پارتەكەى سەردانى ئەم شوێنانەى كردووە، لە بەشێكى ترى قسەكان نيگەرانى خۆى لە پاشەكشەى تواناكانى وڵاتەكەى بۆ دواى ئەو كارەساتە دەربڕى.
سەبارەت بە ناوەندى بەڕێوەبردنى كارەساتە سرووشتييەكانيش گوتى، ئەو ناوەندە لە (2009) دامەزراوە، لە (2013) پلانى توركيا بۆ كارەساتەكان راگەيێندراو و ئەو دامەزراوە راستەوخۆ سەر بە سەرۆكايەتى وەزيرانە، بەڵام لەدواى گۆڕينى سيستەمى سەرۆكايەتى لە (2018) كە سيستەمێكى بيرۆكراتى كلاسييكيە، ئەو دامەزراوە گۆڕا بۆ سەر وەزارەتى ناوەخۆ.
ئۆغلۆ باسى لە بەرپرسى پێشوو و گۆڕانكارى لە پەيكەرى بەڕێوەبردنى ئەو دامەزراوەيە كرد و گوتى، پێويستە سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى ناوەخۆ شرۆڤەى لەدەستدانى تواناكانى ئەو دامەزراوەيە بكات.
سەبارەت بە رەجەب تەيب ئەردۆغانيش ئاماژەى بەوەكرد دەبوو سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك پارتەكان كۆبێتەوە، بەبێ جياوازى سياسى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment