لە هەرێمى کوردستان نوێژى مردوو لەسەر قوربانیانى بوومەلەزرەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە بڕى وەزارەتى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان، لەسەرجەم مزگەوتەکان نوێژى مردوو لەسەر قوربانیانى هەردوو بوومەرزەلەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (10/شوبات/2023) نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە نوێژی هەینى نوێژى مردوو لەسەر قوربانیانى بوومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل زیاتر روونیکردەوە و دەڵێت، زیاتر لە (3) هەزار مزگەوت لە هەرێمى کوردستان هەیە، لە دواى وتارى هەینى بە بەشدارى ژمارەیەک بەرپرسى وەزارەتى ئاوقاف نوێژى مردوو لەسەر قوربانیانى بوومەلەرزەکە دەرێت و مامۆستایان ئایینیشى لە وتارى هەینى، هانى خەڵک دەکەن بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووانى بوومەلەرزەکە. 

ئەم بڕیارەى وەزارەتى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى لە کاتێکدایە، بە پێى دوایین ئامار، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ژمارەى قوربانیانى بوومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان زیاتر لە (20) هەزار مردوو و (79) هەزار بریندارى تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین