کۆنگرێسی ئەمریکا: 75% پێکهاتەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئەمریکا دروست دەکرێت ئێران

نوچەنێت 

لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەم وڵاتە و سێ ئەندامی کابینەکەی، ٦١ نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا دەیانویست زنجیرەی دابینکردن بۆ پێداویستییەکانی کۆماری ئیسلامی ببڕن، لەوانەش بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا.

ئەم نوێنەرانەی کۆنگرەی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بەوەی کە ٧٥%ی پێکهاتەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێرانی کە لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن، لە ئەمریکا دروست دەکرێن، ئەم نوێنەرانەی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان لە حکومەتی جۆ بایدن کردووە، کە رێگەیەکی هەماهەنگ و هەمەلایەنە بگرێتەبەر بۆ بڕینی زنجیرەی دابینکردن بۆ پێداویستییەکانی ئیسلامی کۆماری و راگرتنی رۆیشتنی ئەو پارچانەی دروستکراوی ئەمریکان.

ئەو نوێنەرانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، داوای هەنگاوی خێرای حکومەتیان کردووە، نەک تەنیا بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ رووسیا، بەڵکو بۆ کەمکردنەوەی توانای ئێران بۆ تێکدانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و نیشاندانی دەسەڵات لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکردن لە سوپای ئەمریکا.

جگە لە جۆ بایدن، ئەم نامەیە ئاڕاستەی سێ وەزیری کابینەکەی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە، جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و جینا رایمۆندۆ وەزیری بازرگانیش کراوە.

بەکارهێنانی بەرفراوانی رووسیا لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکانی ئێران، لەدژی ئامانجە مەدەنییەکان و بەتایبەت ژێرخانی وزە و ناوچە نیشتەجێبووەکان لە ئۆکرانیا، رەخنەی جیهانی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین