ئەمریکا هۆشداری دەداتە سێ وڵاتی ناوچەکە سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی دژی ئێران ئێران

نوچەنێت

برایان نیلسۆن، بەرزترین بەرپرسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بابەتی گەمارۆکانی گەنجینەی ئەمریکا، لە رۆژی یەکشەممە ٢٩ی جانیوەری، گەشتێکی پێنج رۆژەی بۆ تورکیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەممان دەستپێکرد و مەبەست لەم سەفەرەش هۆشداری دانە بە کۆمپانیا و حکومەتەکانی ئەم سێ وڵاتە، سەبارەت بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا، دژی رووسیا و ئێران.

ساڵی رابردوو حکومەتی ئەمریکا، چەندین جار هۆشداریی بە ئەنقەرە دا سەبارەت بە پێشێلکردنی سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر رووسیا. سەردانەکەی برایان نێڵسن بۆ تورکیا، هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی گرژی زۆر لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن. ئەمریکا و تورکیا لە زۆر بابەتدا ناکۆکییان لەگەڵ یەکتر هەیە.

لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە، برایان نێڵسن، هۆشداری دەدات لەوەی، ئەو کۆمپانیایانە کە سزاکانی ئەمریکا پێشێل دەکەن، لە بازاڕی سەرمایەی وڵاتەکە قەدەغە دەکرێن. لە هۆشدارییەکەیدا نیلسۆن بە کۆمپانیاکانی ناوچەکەش دەڵێت، کە بە توندی خۆیان لە گواستنەوەی تەکنەلۆجیا بۆ سوپای رووسیا بە دوور بگرن.

هەروەها ئەمریکا لە پێشێلکردنی سزاکانی خۆی لە سەر ئێران نیگەرانە و پێشتریش ژمارەیەک کۆمپانیای سەرپێچیکاری لە ئیمارات سزا داوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین