گوندەکانى کوردان لە سنوورى خانەقین بەهۆى جموجۆڵى داعش چۆڵ دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى زیادبوونى جموجۆڵى تیرۆریستانى داعش لەسنوورى ناوچە کێشە لەسەرەکان، بە وتەى بەرپرسێکى سەربازى وەزارەتى پێشمەرگە، ژمارەیەکى زۆرى گوندنیشییە کوردەکان لە خانەقین چۆڵ بوونە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بە رووداوی راگەیاند، بە هۆى نەمانى پێشمەرگە لەسنوورى ناوچە کێشە لەسەرەکان، وایکردووە جموجۆڵ و هاتووچۆکردن لەو ناوچانە بۆ تیرۆریستانى داعش ئاسان بێت.

ئەو بەرپرسە سەربازییەى وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت، تا ئێستا زیاتر لە (60) گوند لە سنوورى خانەقین چۆڵ کراوون، کە زۆربەى دانیشیتوانى ئەو گوندانە کوردن، ئەمەیش بە هۆى زیاد بوونى چالاکییەکانى چەکدارانى داعش، لە کەرکووک و مەخموور و چیاى قەرەچووخ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین