هه‌ڵدانى پاره‌ به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ران قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق داوا له‌ دادگاكان ده‌كات، هه‌ڵدانى پاره‌ به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ران له‌ یانه‌كانى شه‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و لیژنه‌ى تایبه‌تى بۆ پێكبهێنن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/ كانوونى دووه‌م/ 2023 فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق گشتاندنێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى و ته‌واوى دادگاكانى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ رێكاریى تایبه‌ت بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى دوو دیارده‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ پاره‌ به‌ سه‌ر سه‌ماكه‌ره‌كان هه‌ڵنه‌درێت و دووه‌میش ئه‌و كه‌سانه‌ى هاموشۆى ئه‌و یانه‌ شه‌وانه‌ ده‌كه‌ن، نه‌بێت نه‌وجه‌وان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن. 

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ به‌ ناشارستانى و نایاسایى ده‌زانێت و داوا له‌ دادگاكان ده‌كات كه‌ تیمى تایبه‌ت به‌ هاوكارى پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێكبهێنن تا ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، له‌ عێراق دیارده‌ى هه‌ڵدانى پاره‌ به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ره‌كانى یانه‌كانى شه‌وانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڤیدیۆى منداڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ پاره‌ بۆ سه‌ماكه‌رێك هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین