سەرۆک بارزانى: دەبێ لە هەڵبژاردن ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى پێشوازى لە پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات و جەخت ڕێککەوتننامەى  شنگال دەکرێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە (25/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا" تاوتوێ کران. 

هەروەها هەردوولا جەختیان لە "پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرایەوە."

سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆک بارزانی ئەوەی خستەڕوو کە "بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی و، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت."

هەروەک جەختیشی  لەوە کردەوە کە "دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین