30 زیندانی ئافرەت لە ئێران یاداشتێك ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان دەكەن ئێران

نوچەنێت

چەندین ئافرەتی زیندانیكراو لە ئێران یاداشتێكیان واژۆكردووە، كە تێیدا داوا دەكەن دەسەڵاتدارانی ئێران كۆتایی بە لە سێدارەدانی زیندانیان بهێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (22/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە (30) ئافرەت لە گرتووخانەكانی ئێران كە هەر یەك فائیزە رەفسنجانی كچی هاشمی رەفسنجانی، سەرۆكی پێشووی ئێران و فەریفا عایلەخاهـ، لێكۆڵەری فەرەنسی بەڕگەز ئێران لە رێزی ئەو كەسانەنان داوا دەكەن دەسەڵاتدارانی ئێران كۆتایی بەو لەسێدارەدانە بهێنن.

لەبەشێكی ئەو یاداشتە هاتووە، ئێمەی ئافرەتانی زیندانی سیاسی لە بەشی ئافرەتانی گرتووخانەی ئەوین داوا دەكەین، دەسەڵاتدارانی ئێران كۆتایی بە حكومی لە سێداران دژ بە زیندانیان لە ئێران بهێنن.

لە بەشێكی تری یاداشتەكە هاتووە، ئێمە بیروباوەڕی ئاینی و سیاسیمان هەرچی بێت، لە دادگایەكی ستەمكارانە هەموومان بە (124) ساڵ حكومدراوین، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ چەندین نەوە لە ژیانی مرۆڤایەتی.

لەو یاداشتە هەریەك لە فریبا عادیلەخاهـ، كە لە (2019) دەستگیركراوە بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی پێنج ساڵ حكومی زیندانی بەسەر سەپێندراوە، هەروەها فائیزە رەفسنجانی لە كانوونی دووەمی ساڵی ساڵی رابردوو حكومدراوە لە ریزی ئەم كەسانەن.

بەگوێرەی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ، تا ئێستا (109) خۆپیشاندەر هەڕەشەی  لەسێدارەدانیان لەسەرە، پێشتریش چواركەس لەسێدارە دراون.

لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو پۆلیسی رەوشت ژینا ئەمینی، كچە كوردی رۆژهەڵاتی دەستگیركرد، دواتر لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەستدا لەو كاتەوە خۆپیشاندنەكان بەردەوامە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین