ئایا شیعه‌گه‌ری عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ی شیعه‌گه‌ری ئێرانیيه؟
مونا فه‌یاز* وه‌رگێڕانى.. نوچه‌نێت
وه‌زیری به‌رگری ئێران له ناكاو ئاشكرایكرد ناڕه‌زایه جه‌ماوه‌رییه‌كانی لبنان و عێراق دژ به ئێرانن، به‌ڵام ناڕهزایهكانی گه‌لی ئێرانی پشتگوێخست. ده‌بێ دان به‌وه دابنێین ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی سیسته‌می دیموكراسیان دروستبكردایه، رێزی مافه‌كانی مرۆڤیان بگرتایه، خۆشگوزه‌رانی و ئازادییان بۆ گه‌له‌كانیان ده‌ستبه‌ر بكردایه، ئێران شوێن پێی نه‌ده‌بوو له وڵاتانى عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له( 1982)لبنانی داگیر نه‌كردایه، ئێران لبنانی نهدهكردنه ناوه‌ندی خۆی، شتێكی دروست نه‌ده‌كرد به ناوی به‌ره‌نگاری ئیسلامی.
جه‌نگی (2006) ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و ئێران بوو، كه بووه وێرانكردنی لبنان. له‌و جه‌نگه‌دا ئیسرائیل نوێترین چه‌كی وێرانكه‌ری تاقیكرده‌وه، رۆڵی ئابووری لبنانی په‌كخست، ئێرانیش به‌ته‌واوی زاڵ بوو به‌سه‌ر لبنان، رۆڵی خۆی له‌و وڵاته كامڵكرد.
به‌و جۆره دوای (15) ساڵ له‌و جه‌نگه لبنان گه‌یشته ئه‌و وێرانه‌ی ئه‌مرۆ تێیدا ده‌ژین، كه دارستانێكه دڕنده حكومی ده‌كات، به‌ستراوه‌ته‌وه به ملی ئێرانه‌وه به هاوكاری رابه‌ری مه‌عسوم.
ئێران چۆن ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیركرد و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن؟
له سه‌ره‌تادا ئێران نكۆڵی له فارسبوونی خۆی ده‌كرد، ده‌ستی به داگیركردنی وڵاته‌كانمان كرد به ناوی شۆڕشی ئیسلامی و بهشیعهكردنێكی له‌سه‌رخۆ كاره‌كانی ده‌ستپێكرد، كاتێك جێگای خۆی كرده‌وه، توانی ئیمپراتۆری فارسی بگێڕێته‌وه، رێك سیاسه‌ته‌كانی ئیمپڕاتۆری فارسی له زه‌مه‌نی ئه‌خمینیه‌كان و ساسانییهكانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرد. رووداوه‌كانی كه له سووریا و عێراق و لبنان و یه‌مه‌ن رووده‌ده‌ن بۆ تێگه‌یشتن له‌وه سوودمان پێده‌گه‌ینن.
خومه‌ینى ته‌نیا داهێنه‌رى ململانێى شیعه و سوننه نییه
به‌ڵكو دووبه‌ره‌كى خسته نێو شیعه‌وه
ئێران راسته‌وخۆ وڵاتان داگیر ناكات، به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌یی به‌كار ده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، چینێك داده‌نێت بۆ ئه‌ركی به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت: پێكدێت له سیاسی و سوپا و داد گا و به‌ڕێوبردن، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتیان پێ ده‌دات، ئێران به هێزه‌كانی خۆی جه‌نگ ناكات، ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیریان ده‌كات گرووپی لایه‌نگری خۆی تێدا دروست ده‌كات.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانخاته ژێر چاودێری خۆی ده‌زگاكانی ئاسایشه، ئه‌ركیان چاودێرییكردن و پشكنینه له‌و وڵاتانه و ئاگاداركردنهوهیی فهرمانڕهواكانه له ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، به‌وه‌ش رێگه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ده‌یگێڕێته‌وه بۆ لای خۆی، ماندووی ده‌كات و ده‌یكاته خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی، ئه‌وه‌ی ئێستا نوێیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ره‌ی ئێرانی به‌شدار بن له دروستكردنی چه‌ك
ئێران چۆن له داگیركاری لبنان سه‌ركه‌وتوو بوو، گه‌یشته ناوه‌ڕاست؟
بنه‌چه‌ی كێشه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت،كه ئێران له‌وه خۆش نه‌بووه، كه عه‌ره‌بی ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ر پایته‌ختی ساسانیه‌كان داگرت له وڵاتی فارس.
به‌وجۆره داگیركردنی ئێران له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه خاڵی گۆڕانكارییه له مێژووی تازه‌ی ئێران، پێش ئیسلامی جیاوازه له‌گه‌ڵ دوای ئیسلام، شارستانیه‌ته‌كانی له كۆن باڵا ده‌ستبوون نه‌مان، بوون به به‌شێك له ئیمپراتۆڕی عه‌ره‌بی ئیسلامی.
ئێران به‌و دواییه زیاتر كاریگه‌ر بوو به رۆشنبیری عه‌ره‌بی، به‌ڵام به‌ته‌واوی نه‌توایه‌وه له‌ناو رۆشنبیری عه‌ره‌بی، هه‌رچه‌ند هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام تا ئێستاش خوڕه‌وشتی ئێرانی كۆن ماوه‌ته‌وه، ئه‌و مانه‌وه‌یه ته‌نیا تایبه‌ت نه‌بووه به ئێران، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگرین كه له‌ژێر باڵاده‌ستی فارسین، ده‌بینین پارێزگاری‌یان له زمانی عه‌ره‌بی خۆیان كردووه، هه‌مان تێبینی له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌ر بوو به ئایینی عه‌ره‌بی ئیسلامی، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نه‌بوو به زمانی عه‌ره‌بی.
ئێران له‌سه‌ر موسڵمانیه‌تی خۆی مایه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ربه‌ست و شۆڕشه‌كان و دڵه‌ڕاوكێ رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانیشی مۆركی عه‌ره‌بی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، كه ئێرانیه‌كانیان پێ جودا ده‌بوویه‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی وه‌ك ره‌وتێكی رۆشنبیری بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ژێر سایه‌ی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین بڵێین ئیسلامێكی تایبه‌ت به‌خۆی دروستكرد بوو، جیاواز له ره‌وتی ئیسلامی گشتی.
دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی له 1258 له سه‌ر ده‌ستی مه‌غۆله‌كان، ئه‌و ناوچه‌یه تووشی ئاژاوه و ئاڵۆزی بوو، به‌ڵام هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه‌ش هه‌بوو، شانشینێك فرمانڕهوایى ده‌كرد له هۆزێكی توركمانی بوو، له سه‌ده‌ی شازده له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان روخێندرا، كه بۆچوونی به‌هێز ئه‌وه‌یه توركمان بوون.
هه‌ندێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له شێخه سۆفیه‌كان به‌ناوی سه‌فییه‌دینی ئه‌رده‌بیلی، كه تهریقهتێكی دروست كرد له پێناو گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ئایینی ئیسلام، پاشان نه‌وه‌كانی شێخ ئه‌رده‌بیلی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان كرد به بانگه‌وازی سیاسی به ئامانجی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی ئیسماعیلی.
دواتر وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌وه‌كانی سه‌فییه‌دین گۆڕا بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی چالاك كه مه‌زهه‌بی دوازده‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرد، بانگه‌شه‌ی ئال به‌یتی كرد، كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌رده‌بیلی دایمه‌زراند بوو، ئیسماعیل ده‌وڵه‌ته‌ی ناونا ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له ئێران كه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی سوونی بوو وه‌ك كۆی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌كاتی خۆی.
به‌گشتی سه‌فه‌ویه‌كان به توند و تیژی و تیرۆر ناسراوبوون، په‌یڕه‌ویان له ملكه‌چكردنی ئێرانیه‌كان و سه‌پاندنی شیعه‌گه‌ری به‌سه‌ریاندا ده‌كردن، به‌هۆی كردنه شیعه‌ی ئه‌وانه‌ی تر له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی سوننه به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوو، هه‌ركه‌س ره‌تی بكردایه‌وه ببێته شیعه له‌ملی ده‌درا، هه‌ندێك هه‌ڵاتن ئه‌وانه‌ی تر ملكه‌چ بوون.
بۆیه پێویسته واز له‌و گێڕانه‌وه ئه‌فسانه‌ییه بهێنین ــ كه ئه‌فسانه‌ی دامه‌زراندنی نێوان فیكری زه‌رده‌شتی كۆن و جۆرێك له دانه پاڵ خودا هه‌یه ــ بۆ پێدانی مۆركی شه‌رعیه‌تدان به‌و ده‌سه‌ڵاته نوێیه، لێره‌وه گه‌یاندنی په‌یامی ئیسماعیل به ئیمام مه‌هدی غائیب كۆتایی هات، به‌ڵام خرایه پاڵ خودا، پێویستی به تیۆرست و ئایدۆلۆژیست هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئاراسته‌ی سه‌فه‌وییه‌كان بكات، له پێناو هاوكاریكردنیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نوێ، له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ئێرانیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نایان برده به‌ر زانایانی"جبل لبنان" له‌وانه‌یه زانایانی نه‌جه‌ف ره‌تیان كردبێته‌وه، كه یه‌كێك بوو له سه‌نگه‌ره‌كانی شیعه له‌و ناوچه‌یه، لبنان شوێنی كه‌مایه‌تیه چه‌وساوه‌كان بوو بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی شیعه شوێنێكی گونجاو بوو، له‌و خاڵه‌وه په‌یوه‌ندی شیعه‌ی ئێران به شیعه‌ی لبنان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه به‌رگه‌ی مانه‌وه‌یان نه‌گرت له ئێران گه‌ڕانه‌وه لبنان.
به‌و جۆره ئێران به ناسنامه‌یه‌كی نوێ یه‌كخرا، به پاڵپشتی توراسێك، كه داهێندراو بوو، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌هلی سوننه و داهێنانی جوێن و نه‌فره‌تكردن له خه‌لیفه‌كان و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر، شیعه له‌و پهیڕهوكردنهی پێش‌و گۆڕا بۆ شێوازێكی تازه، ته‌نانه‌ت عه‌لی شه‌ریعه‌تی وه‌سفی شیعه‌ی ئێرانی ده‌كات، كه زۆر دووره له شیعه‌ی عه‌لی كه بهكرانهوه و فره‌یی و ئیجتیهاد و مردن له پێناو حه‌ق ناسرابوو.
له‌وانه‌یه پشتبه‌ستن به بۆچوونى عه‌لى وه‌ردى دروست بێت، سه‌باره‌ت به رۆڵی سه‌فه‌وییه‌كان له مێژوو، ئه‌وان مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رییان داهێنا و پێی رازی بوون، لایه‌نه شۆڕشگێڕییه‌كه‌یان لێی لادا، كه له‌سه‌رده‌مانی پێشوو به‌شێك بوو له‌و مه‌زهه‌به، كردیان به مه‌زهه‌بێكی ئایینی جیاوازی نه‌بوو له مه‌زهه‌به ئایینییه‌كانی تر، به‌و جۆره شیعه‌گه‌ری بووه داینه‌مۆی سوڵتانه‌كان، ئه‌و ره‌گه شۆڕشگێڕیه‌ی تێدا شاردرایه‌وه كه نه‌وه له‌دوای نه‌وه هاتبوو، ئه‌وه‌ش بوو هۆی گۆڕینی مێژووی عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تاڵیب، كه نموونه‌ی شۆڕش بوو له مێژووی ئیسلام، بووه یارییه‌ك به‌ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان.
عه‌لى وه‌ردى: سه‌فه‌وییه‌كان به شیعه رازى بوون به‌ڵام لایه‌نى شۆڕشگێڕییان لێ لادا
عه‌لی شه‌ریعه‌تی، كه به فه‌یله‌سوفی شۆڕش جیا ده‌كرێته‌وه له‌و كه‌سه ده‌گمه‌نانه‌یه كه هه‌وڵی یه‌كێتی ئیسلامی دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان دوو شیعه‌ی ده‌دا، ده‌ڵێت: شیعه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی گه‌نده‌ڵ، شیعه‌ی عه‌لی زاوای پێغه‌مبه‌ر كه ململانێكانی له پێناو دادپه‌روه‌ری و حه‌قیقه‌ت به‌رجه‌سته ببوو كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام خودی عه‌لی شه‌ریعه‌تی له كۆتاییدا به جۆرێكی زۆر نادیار له له‌نده‌ن به‌ر له شۆڕشی ئێرانی مرد.
لورا هنسلمان ئاماژه به‌وه ده‌كات خومه‌ینی به ململانێی سوننی شیعی وازی نه‌هێنا، به‌ڵكو بووه هۆی دابه‌شكردنی خودی شیعه، به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ویلایه‌تی فه‌قێ كه داوای كرد پیاوانی ئایینی پۆستی سیاسی وه‌ربگرن، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بێت، بۆ یه‌كه‌م جار ماڵی شیعه بۆ دوو حه‌وزه‌ی دژ به یه‌ك دابه‌شبوو: حه‌وزه‌یه‌كی بێده‌نگ له نه‌جه‌ف، حه‌وزه‌یه‌كی شۆڕشگێری به سیاسیكراو له قوم.
پێویسته لێره ئاماژه به كۆده‌نگی زانیانی شیعه بكه‌ین به درێژایی مێژوو، كه له‌سه‌ر زانایان پێویسته ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی ئاراسته بكه‌ن، ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستان بوو له بڕیاردان، یاخود خۆیان گرێبده‌ن به حكوم، وه‌ك منداڵی یه‌تیم بوون، گیرۆده‌ی نه‌خۆشیه عه‌قڵیه‌كان ببوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئیمانداران بگرێته‌وه، ویلایه‌تی فه‌قیه ته‌نیا ئه‌ركی ئیمامه‌تی له‌سه‌ر بوو، زانایانی شیعه به‌درێژایی مێژوو ئه‌ركیان نه‌بووه، چونكه ئه‌وان بڕوایان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمامی غائیب هه‌بوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌گوێره‌ی محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌مسه‌دین ویلایه‌تی فه‌قیه به چاوه‌ڕوانیه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كرد، له كاتێدا خومه‌ینی چه‌مكی ویلایه‌تی به‌وجۆره كلاسیكیه فراوان كرد، كه ئێستا باسمان كرد، خامنه‌ئی خۆی كرده سێبه‌ری خوا له‌سه‌ر زه‌وی، بوو به فه‌رمانڕه‌وای ره‌ها.
به‌گوێره‌ی فرانسۆ تۆبال: له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمارى ئیسلامی له 1979، ئێران یارمه‌تی زیندوبوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی دا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسلامی سوونی له وڵاتانی عه‌ره‌بی، دوای ئه‌وه‌ش له دانانی حزبوڵا سه‌ركوتوو بوو، ده‌ستیكرد به گشتگیركردنی له سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی، كه پشتی به پاڵپشتیكردنی حزبی شوعی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی جیهان ده‌به‌ستا، ئێرانیش گروپی شیعه‌ی لایه‌نگری خۆی له ژێر ناوی جۆراوجۆر له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نگری نشتیمانی دروستكرد.
ناكۆكی ئه‌وه‌یه، شیعه‌گه‌ری وه‌ك خاڵی پشتبه‌ستنی ئایدۆلۆژی پرسی ئه‌رك ده‌وروژێنێت، مه‌زهه‌بی شیعه به‌لای چه‌مكی ئومه‌ت، نه‌ته‌وه‌یی دا نییه، كه هه‌ڵگری مه‌ترسی دابه‌شكردنی ئیسلامه، بیرمه‌ندانی شیعه هه‌میشه هۆشداری ده‌ده‌ن له دابه‌شكردنی واقیعی نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خاڵی جیاواز و لاوازی ئێران ئه‌وه‌یه، كه شیعه و نه‌ته‌وه‌گه‌رایی ئێرانی تێكه‌ڵكردووه، كردوونی به یه‌ك شت، بۆیه كاتێك داوای شوێنكه‌وتنی شیعه ده‌كه‌ن، داواكه‌یان بۆ شوێنكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زییه/ ئومه‌ی ئێرانی، ئه‌وان ئالهنگهرییهكی قورس ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی داوایان لێده‌كه‌ن، كه خۆداماڵینه له نهتهوهییبوونی عه‌ره‌بییان، چۆن ده‌كرێت پاشخانی مێژوویییان هه‌ڵگریی چه‌ندین ململانێیه واز لێبهێنن، ئێران چه‌ندین ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر لبنان و عێراق، یاخود سوریا، به جۆرێك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتا بانگه‌شه‌ی خۆی كه به‌رگری كردن بوو له سته‌ملێكراوان، گۆڕا بۆ سته‌مكردن و چه‌وساندنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و دواییه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆڕی فارسی چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بی داگیركردووه، به‌ڕاشكاوانه لبنان وه‌ك هێڵی به‌رگری پێشه‌وه به‌ڕووی ئیسرائیل ده‌ناسێنێت.
به‌هه‌مان شێوه شیعه كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناسنامه ده‌خاته ڕوو، ئایه ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تابووری پێنجه‌م بۆ ئێران، ئایه ئه‌وانه به‌ر له هه‌موو شت شیعه‌ن؟ گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ن ئاراسته‌یان به‌ره‌و نشتیمانی نوێ كردووه بۆ شیعه، كه له ئێرانی مه‌لاكان به‌رجه‌سته ده‌بێت؟ یاخود ئه‌وان یه‌كه‌مجار عه‌ره‌بن، ئینتیمایان بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه، وه‌ك هاونشتیمانی یه‌كسانن له ده‌وڵه‌تی نشتیمانی عه‌ره‌بییان، یان له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی مه‌زهه‌بێكی جیاوازن له ئیسلام؟
قه‌یرانی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی شیعه له وڵاتانمان ده‌مانباته‌وه بۆ پرسیاری تائیفی و یه‌كخستنی ئه‌و گرووپانه له سیسته‌م و كۆمه‌ڵگه‌ی خاوه‌ن زۆرینه، ئه‌و پرسه پرسێكی ئاسان نییه بۆ گفتوگۆ كردن، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری به‌نده به سه‌قامگیری له گرنگترین ناوچه‌ی جیهان، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی ئێران به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شكستی خودی ئێران و ئاشكراكردنی رۆڵی وێرانكاریی و ده‌سته‌وه‌ستانیان له ساده‌ترین مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو.
هه‌موو ئه‌وانه پێویستی به بانگه‌وازكردنه بۆ كۆنگره‌ی شیعه‌ی عه‌ره‌ب و یه‌كگرتنیان تێیدا بژارده‌ی نشتیمانی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، یاخود ئێران؟ كام مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌جه‌فی عه‌ره‌بی، یاخود قومی فارسی؟.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment